ئەرێ ئێوە دەزانن….. !!!

ھشیار شکاک خورشید:

بریاری داخستنی شوێن و مەلھایەکانی سلێمانی دوور و نزیک پەیوەندی بە باڤل و بریاری ئەوەوە نییە ، بەلکۆ بەرژەوەندی شەخسی ئەوانە کەوتووتە ئەو شوێنە نەک لە بەر داب و نەریت و شیرازەی کۆمەلگای کوردی ، ھۆکاری چوونە دیاری باڤل بۆ ئەو شوێنەش ئەوەیە تاوەکۆ خاوەنی ئەو شوێنانە ناچار بکات ، بە خۆشی بێت یان ناخۆشی ئەو شوێنە چۆل بکەن ، ئەگەر نا خۆی زۆر لە مێژە بەرێوبەرایەتی گەشت و گۆزاری ئەوێ بە خاوەنی ئەو شوێنانە راگەیاندووە کە دەبێت ئەو شوێنە چول بکەن ، بەلام خاوەنی ئەو شوێنە داوای تەعویزیان کردووە ، چونکە ئەو ماوەی کە بە کرێ پێیان داوە ھێشتا ماویەتی ، ھۆکاری چاو تێبرینی بنەمالەی تالەبانی بۆ ئەو جێگایەش ئەوەیە تاوەکۆ بینای قوبادی برای تەواو بکات کە دەکەوێتە نزیک ئەو شوێنە ئەگەر نا ئەوانە خاوەنی و دین و ئاین بن با سەرجەم شوێن و مەلھایەکانی تری سلێمانی دابخەن .

خۆ ئەگەر دین و ئاین لە لای ئەوان ھەبووی بێت لێیان دەپرسین لە شەشت و شەش خیانەتتاکرد ئەو کات دین و ئاین لە کوێ بوون ؟ ئەرێ ئێوە لە شازدەی ئوکتۆبەر خاک و خەلکتان فروشت بە کام دین و ئاین بوو ؟ ئەرێ ئێوە بە ناوی جێندەر خێزانەکان جیا دەکەنەوە بە کام دین و ئاینە ؟ ئەرێ ئێوە رۆژانە مندالی خەلک ھەتیوو دەکەن کام دین و ئاین رێگەی بە کارە داوە ؟ ئەرێ ئێوە رۆژانە پارەی خەلکی بەستەزامنی سلێمانی قوت و ئاودیوو دەکەن بە شەریعەت و بەرنامەی کام دین و ئاینە ؟ ئەرێ ئێوە گەنجی خەلک لە سەر کومێنتێک لە کار دەری دەکەن بە کام دین و ئاین بووە ؟

با ئەوەش لە بیر نەکەم ئەگەر شوێن و مەلھایەکانی تری سلێمانی پێ نەزانن با سەعدی پیرە وەپێش خۆیان بدەن گشت ئەو شوێنانە پێ دەزانن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.