كار بۆ كردنەوەی دەروازەی زێت دەكرێتەوە

زی بادینان- مێرگەسۆر:

له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، قایمقامی مێرگەسۆر بە یاوه‌ری شاندیك كە پێكهاتبوو له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و پاسه‌وانی سنورو تیمی ئه‌ندازیاران سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ده‌روازه‌ی زێتی ئه‌نجامدا.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر، له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای ده‌ره‌جیك و شاندی یاوه‌ری بۆ رێكارەكانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان هه‌ریمی كوردستان و توركیا له ‌قه‌زای میرگه‌سۆر كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێكارەكان كرا بۆ كردنەوەی دەروازەكە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.