باشترین ستراتیژی كوردایه‌تییه….
رێیوار حه‌مه‌لاو شوانی
شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی گه‌لی كورد تا به ئه‌مڕۆش له پێناو ئامانجێكی روون و دیاربووه ئه‌ویش ئازادی و رزگاری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان كه مێژوو گه‌واهیده‌ری قوربانیدان و تێكۆشانی بێ وچانه و به‌ده‌ره له‌وانه هه‌موویان ده‌چنه نێو چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی و له‌وه‌ش زیاتر خزمه‌ت به دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌مان ناكات و ته‌نها نه‌یاران و داگیركه‌رانی كوردستان لێ سوودمه‌ند ده‌بن و به كرده‌وه‌ش ئه‌و راستییه سه‌ڵمێنراوه .
خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بۆ چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانمان بووه سه‌ڕه‌رایی ئه‌وه چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له به‌ڵێن و ڕێكه‌وتننامه و ئێستاش مافه ده‌ستورییه‌كانمان پاشگه‌ز و په‌شیمان بوونه‌ته‌وه ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ڕژدتر كار بكه‌ین و دیپلۆماسی و ستراتیژمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراق بۆ بهدهسهیێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردستان چڕتر بكه‌ینه‌وه ” له سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و سازان كه ئه‌وه‌ی ویست و به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كورستانه به هه‌موو پێكهاته وئایین وئایننزاكانهوه كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست بێ به‌ڵێنییه‌كانی به‌غداوه شه‌كه‌ت و تووشی بێ متمانه‌یی زۆر بووه‌ته‌وه .
چونكه، بەپێی دەستوور، هەرێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی بەشێكە لە سیستمی سیاسیی فیدراڵیی له عێراق، بۆیە خاوه‌ن مافێكی ره‌وایی ده‌ستوورییه كه له ساڵی 2005 له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی تێیدا جێگركراوه و ئه‌ركه و پێوه‌سته به ڕێگه‌ی رێكەوتنی سیاسیی دەبێ پرس و مافه‌كان یەكلابكاتەوە، رێگەی تر زیانی زۆری بۆ هەردوولا هەیە بەتایبەتی خەڵكی كوردستان. هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و سته‌م و پێشێڵكاری زۆریان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كردووه و چه‌ندین جاریش هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری بووه تا ئه‌و مافانه به ڕێگه‌ی گفتۆگۆ و له سه‌ر بنه‌مایی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شی چاره‌سه‌ر بكات بكات و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دادوه‌ر بێت و به‌ڵام زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تا ئێستا هه‌ر به شێوه‌ی خۆسه‌پاندن و خۆدزینه‌وه و زۆرینه‌یه به‌رامبه‌ر به مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد .
بۆیه، باشترین ڕێگه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كرێزی و تهبایییهوه و بچنه به‌غدا و ستراتیژی كوردایه‌تیی وبهرژوهندییه باڵاكانی كورد وكوردستان بكه‌نه پێوه‌ری دانووستان كه به دڵنییاییه‌وه سه‌ركوتوو ده‌بێت له وه‌دیهێنانی مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد ، چونكه هه‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان ئاماده بووه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوهدهوڵةتیی و وڵاتانی ناوچه‌كه پشتیوانی‌یان لێكردووه . هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به ڕێكهوتننهكان پیلانگێری عێراقی به‌رامبه‌ر به كوردستان پووچه‌ڵكردۆته‌وه و پشتیوانی زیاتر جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه
ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان كوردایه‌تیی و كوردستانی به‌هێز و به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌ل و نیشتمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی تر بخه‌ن ، به‌تایبه‌ت كورد خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێزه له عێراق و دۆخی سیاسی و ئه‌منیش پێوستی به هه‌رێمی كوردستان و پێوسته سوود وه‌ربگرین بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانمان بۆ به‌رژوه‌ندی زیاتری گه‌له‌كه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی رووناكتر ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.