پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی سێ شەوەی یارسان (قەوڵتاس)
بە هاتنی جەژنی سێ شەوەی یارسان (قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزباییمان ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی لە ھەمو شوێنکی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین
خەبات و قوربانیدانی پێکھاتەی دڵسۆز و شۆڕشێگڕی ڕەسەنی کاکەیی و مێژووی بەرخۆدان و تێکۆشانیان بۆ بە دیھێنانی مافە ڕەوا و زەوتکراوەکانی گەلی کوردستان جێگای ڕێز و پێزانینمانە.
ڕۆڵی پێکھاتەی سەربەرز و ستەملێکراوی کاکەیی لە شۆڕشەکانی گەلەکەمان و بەتایبەت لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان جێگای شانازی و سەربەرزین.
لەم ڕۆژە گرینگەدا، بە بۆنەی ھاتنی جەژنی یارسان ( قوڵتاس) ، سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدان و کەسایەتیە سەربەرزەکانی کاکەیی و گشت گەلی کوردستان.
جەژنی یاراسان (قەوڵتاس) لە خوشک و برا کاکەییەکان پیرۆز بێت و هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی
پارتی دیموکراتی کوردستان
7ی کانوونی دووەمی 2023
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.