چه‌واشه‌كاری و تیری ژه‌هراویی نه‌یاران به ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی تێكشاون …
رێبوار حەمەلاو شوانی
به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی كورداوهری و گه‌لی كورد كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێكه‌ڵ و ڕه‌سه‌نه و له دوور نزیكه‌وه هه‌مووان ئاگاداری خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان یه‌كترن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه كه‌سایه‌تیی به‌هێز و سه‌ركرده‌ی لێهاتوویی تێیدا هه‌ڵكه‌وتووه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه له نێو هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و ماندوونه‌ناس ئه‌و سه‌ركردانه ڕێزیان لێبگیرێت و له نزیكه‌وه خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ده‌رببڕن ، به‌تایبه‌ت كه مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌گه‌ر ئاماژه به سه‌ده‌ی رابردوومان تا به ئێستا و به‌تایبه‌ت ڕێبازی بارزانی و پارتی بكه‌ین تا به ئێستا ده‌بیین كه ئه‌م قوتابخانه و خانه‌واده‌یه چه‌نده به په‌رۆشه‌وه و ماندووونناسانه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه و هه‌رگیز بۆ ساتێك پشتیان له گه‌ل و خاكه‌كه‌یان نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ هیچ داگیركه‌ر و دووژمن و نه‌یارێك له پێناو به‌رژوه‌ندی و حه‌زی شه‌خسیان سازشیان نه‌كردووه .
به‌تایبه‌ت له بواری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی هه‌یه كه رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه بۆ سه‌رخستنی بیروباوه‌ر و ویست و مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر له مێژووی گه‌لان بڕوانین هه‌زاران نموونه له‌م باره‌یه‌وه ده‌بینین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان خاوه‌ن مێژوو، كه‌لتوور، بیروباوه‌ڕ و شارستانێتی خۆیانن كه كه‌سێتی نه‌ته‌وه پێك دێنێت و جیای ده‌كاته‌وه له نه‌ته‌وه‌كانی تر.نێچیرڤان بارزانی كاتێك لە پێشهاتەكان ورد دەبێتەوە دەیەوێت كوردستانی بەهێز پێگەی بەهێزی لە نێو گۆڕانكارییەكاندا هەبێت بۆیە خەمی ئەو ، خەمێكی باڵایە ، لەخەمی ئەودا هەمووان جێگایان دەبێتەوە و رۆڵ و پێگەیان هەیە و هەتا تاكەكەسێك لە وڵات‌دا فەرامۆش ناكرێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەم پەیامە بكرێتە دەرفەتێك بۆ سەرەتای ئایندەیەكی نوێ ، ئەگەر باڵاتر بیربكەینەوە دەروازەكە كراوەتەوە و هەنگاوەكانیش زۆر زەحمەت نین.
خه‌ون و ئاواتی هه‌میشه‌یی نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی لاو گه‌نجێكی خه‌مخۆر جێگه‌ی خۆی له ناو دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكی كوردستان دا كردووه‌ته‌وه ، سه‌ركرده‌یه‌ك به فكره‌كانی له پێناو به‌هێزكردنی دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی نیشتمانهكهیهتی ، ئه‌و كوردستانه‌ی كه زهریاییهك خوێن له پێناوییدا به‌خشراوه و پێشمه‌رگه شه‌هید و خوێنی له پێناو به‌خشیووه و ئه‌نفال و كیمیاباران و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی دراوه .هه‌میشه نێچیرڤان بارزانی له پێناو سرینه‌وه‌ی جوگرافیای ناوچه‌گه‌رێتی بووه ،خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی دوورییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردهواری بووه ، نێوماڵێك كه به هۆی هه‌ندێك هه‌رزه‌ی كالفامهوه لێكترازاوهو داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ماوه ،به‌ڵام بارزانی ده‌یه‌وێت دوورییه‌كان بسرێته‌وه‌و زۆنی سه‌وزو زه‌رد بداته ده‌م یه‌ك ،هه‌ربۆیه ئه‌م خه‌ونه مه‌نزڵ به مه‌نزڵ قۆناغ به قۆناغ سیمای ناوچه‌گه‌رێتی و هه‌وڵی لێكترازان نه‌هێڵێت ، كوردستان یه‌ك زوون بێت ..
لێره‌دا ده‌مهه‌وێت بڵێم ، ئێمه‌ی تاكی كورد و ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتیمان و كوردستانیان ره‌نگه هه‌موومان به هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستی و وه‌فا و ڕێزه‌ی كه هه‌مانه و ئینجا كێشه‌و داواكارییه‌ك كه ته‌نها به دیداری ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی دڵنییاییمان پیده‌به‌خشێت بۆ چارهسهركردنیی ، ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان هیچ سه‌رۆكی وڵاتێك نه‌بووه و نییه كه ئه‌و ههڵومهجهری بۆ بڕه‌خسێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ تاك به تاكی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له نزیكه‌وه دابنیشێت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر ویستی خۆشی بێت ،دڵنیام كه لایی ئێمه‌ی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانیی به‌لایه‌وه زۆر ئاساییه و هیچ سه‌رنجێكی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتمانه به پێی ده‌رفه‌ت ببنێێت هه‌ڵبه‌ته زۆرجار له چه‌ندین ڕێوه‌ره‌سمی جیاوازادا به‌ڕێزیان به هه‌ست و سۆزێكی كوردپه‌وه‌رانه و برایانه و نیشتمانپهوهرانه و كوردانه‌وه له نزیكه‌وه ئه‌گه‌ر به وێنه‌یه‌كیش بوو بێت ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕییه‌وه یانیش وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك ده‌یان جار چ له پێش چاویی میدیاكان و چ دوور له چاویی میدیاكان هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ كێشه و خه‌م وخۆشییه‌كانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه، خۆشه‌ویستی باررزانی بۆ هه‌مووان بێ سنوور بووه ..
له راستیدا ، ئه‌مه نه جاری یه‌كه‌مینه كه ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی چاوی به‌كه‌سێك كه‌وت بێت و نه‌جاری كۆتایشه به‌ڵكو به‌رده‌وام له نزیكه‌وه و به پێی هه‌ڵومه‌رج و ده‌رفه‌تی گونجاو چاویی هه‌موو چین وتوێژه‌كان كه‌وتووه و به‌ڵام وه‌ك بڵێی نه‌یاران چاویان به كه‌سایه‌تیی وسه‌نگ وپێگه‌ی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت كه ئه‌مڕۆ چ له سه‌ر ئاستی كوردستان و چ عێراق و ناوچه‌كه و جیهان توانیوێتی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات .
بۆیه، نابێت ڕێگه به‌دوژمنان ونه‌یاران بده‌ین ئه‌و هه‌ست وسۆز وخۆشهویستهی گه‌له‌كه‌مان بۆ نێچیرڤان بارزانی به ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده وچهواشهكاریی راستییه‌كان كاڵ بكرێته‌وه ، چونكه بارزانی هه‌میشه سیمایه‌كی روون وئاشكرا پێوه‌ی دیاره كه چه‌نده له‌خه‌می گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی دایه و شه‌وورۆژی خستۆته‌سه‌ر یه‌ك له پێناو ئاشتی و ته‌بایی و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی و ئینجا گه‌شه‌سه‌ندن دیموكراسی و به‌هێزی كوردستان له رووی دیپلۆماسی و شوناسێكی پڕ شكۆ وشایسته بۆ گه‌له‌كه‌ی .
نه‌یارانی كورد باش ده‌زانن كه نێچیرڤان بارزانی ، لە رابردووەوە لە ئێستادا بۆ ئایندە دەڕوانێت ، لەپێناو گەرەنتی كردنی داهاتوو و كوردستانێكی بەهێز كەتیایدا گەلەی بگاتە خۆشگوزەرانی و ئایندەیەكی گەرەنتیكراو و باشتر لەئێستا ، ئەو بڕوای وایە ئامانجەكان بە پێكەوەیی و یەك تیمی بەدی دێت ئەوساش هەمووان براوە دەبن ، چونكە گەلی كوردستان دەیباتەو
دڵنیاییم ، نه‌یارانی كورد به‌ڕێگه‌ی چه‌واشه‌كاری و شێواندنی ڕاستییه‌كان جوڵاندنی ئه‌و بابه‌ته مه‌رامیان ئه‌وه بوو كه ههرهستهێنان و رێسواییهكانیان بشارنه‌وه، ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو كه به‌ڕێگه‌ی گه‌وجاندن وتیرۆری فیكری مێشكی خه‌ڵك سڕبكه‌ن ،چونكه كوردستانیان زۆر له‌وه به‌ئاگاتر و هوشیارترن كه هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستی سه‌ركرده و رێبازه‌كه‌یان له نێو ناخ و دڵ یان كاڵ ببێته‌وه ، به‌تایبه‌ت كه هه‌موو ئامانجی بارزانی یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان و بههێزتركردنێتی .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.