▪ ئەم پێشھاتە جیاوازە لەھەموو ئەوانەی لەپێشووتردا روویاندا….
احمد گلی
ئەگه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه به ئاسانی له‌دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانیدا ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه هه‌ست پێده‌كه‌ین كه دۆخی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا پیایدا تێده‌په‌ڕێت، به‌درێژایی مێژوو له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر سامپڵێك وه‌ربگریت ده‌بینیت كاتێك دۆزی كورد نزیك به‌سه‌ركه‌وتن بوه‌ته‌وه، ئه‌وا پوازێك له خۆمان بوه‌ته رێگر لەپێش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بوبێت تیایدا‌و پشكی شێری به‌ر نه‌كه‌وتبێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتی کەسی.
ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه سه‌یری دۆخی سیاسی عێراق بكه‌ین و شیكارێكی بابه‌تی بۆ بكه‌ین، ده‌بینین بۆچوونی سه‌ركرده‌ی لایەنەسیاسییهكانی هه‌رێمی کوردستان درزێكی گه‌وره‌ی تێدایه، سەرباری ئەوەی بۆ ئێستە پێویستە کورد یەک ھەڵوێست و زۆر یەکگرتووبێت.
ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی وڵاتێکی لاوازی وەک عێراق، کەھەمیشە ئامانجی دووژمنان بووەو مەترسی دەرەکی لەسەرە بووە، توانیوێتی بەسەر جەنگی تیرۆرستان سەرکەوتووبێت و بەرگەی برینی بووجەو مووچەی بگرێت و خۆراگربێت لەپێش قەیرانەکان، بەڵام بۆ ئێستە مەترسی ناوخۆیی لەسەرەو، ئەم پێشھاتە جیاوازە لەھەموو ئەوانەی لەپێشووتردا روویاندا.
کورد لە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەپیلانێکی ناوچەیی و پوازێکی خائین و خۆفرۆشی ناوخۆیی، نیوەی ئەوخاکەی حوکمرانی دەکرد لەدەستیدا، نەیارانی کورد کۆڵنادەن و بەوەوەناوەستن و ھەمان پیلانگێری لەئارادایە بەڵام بەشێوازێکی جیاواز کاری لەسەردەکرێت،
خراپترین قەیران رووبەرووی وڵات ببێتەوە، قەیرانی ئابووریە، کەکار لەسەر سایکۆلۆژیان و دەروونی تاک دەکات، ھۆکاریی سەرەکی گەندەڵی و فەسادی ئیداری و قەزایی و ئەمنیە، ھۆکاریی سەرەکیە بۆھاندان و دروستکردنی بشێویی و نائارامی لەوڵات، ھۆکاری سەرەکیە بۆ نەمانی ئنتیمایی نشتیمانی و خۆشەویستی خاک و وڵات،… ھتد، لەئێستادا سەرەتای قەیرانی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان ھەستپێدەکرێت و ھەڵئاوسان دروست بووە، گومانیتدانیە ھەمانپیلانگێری نەیارانەو بەشێوازێکی جودا کاریلەسەردەکەن، گرنگە حکومەتی ھەرێم و کۆیی لاینەسیاسیەدڵسۆزەکان کەخەمی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانیانە، بەرنامەو پلانی کاریگەرو و تۆکمەیان ھەبێت بۆ پێشگرتنی.
راستە کوردستان وڵاتێکی بەرھەمھێن نیە زۆربەی پێداویستیەکانی ھاوردە دەکات، بەلام ئێستەش درەنگ نەبووە دەتوانرێت بۆ پێداویستی ناوخۆیی لە جێی پرۆژەی نشتەجێ بوون و دروست کردنی ڤێڵا کە ھاوڵاتی سڤیل ھیچ سودێکی ئەوتۆیی لێنابینێت، چەند کارگەیەکی بەسود دروست بکرێت و کوردستان لەدیلێتی دراوسێکانی رزگار بکرێت !
لەپێش چاوە جەنگی ئەم سەردەمە جەنگی ئابووریە، وڵاتانی خاوەن ئابووری بەھێز، ھیچ پیلانگێریەکی دەرەکی و ناوخۆیی کاری تێناکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.