بەشی چوارەم: قەرزدار کردنی وڵاتانی جیھان.

جیھان لەنێوان دۆلار و دراوی ئەلیکترۆنی کە ئەمریکا و چین جێبەجێکاری ئەم پڕۆژە دوورمەودایەن، بێگومان لەڕووی تەکنیکی جەنگ و سەربازیشەوە لەپێشبڕکێ و خۆ ئامادەکردنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گورزی سەربازی و ئەتۆمیش، ئەمریکا لەڕێگای ناتۆ و ھاوپەیمانانی، وە چین لەڕێگەی سوپا زەبەلاحەکەی و نزیکەکانی خۆیەوە. کۆریای باکوریش ترسی خستۆتە دڵی ھەردووکیان، ئەوەی گرنگە نە ئەمریکا و نە چین پێکدادانی سەربازیان لەنێوان ڕوونادات چونکە لە بەرژەوەندی بانکی نێودەوڵەتی و چین دانییە و لە ئەگەری پێکدادانی نێوانیان ھێزێکی تری نوێ ببێتە باڵا دەستی جیھان و پێگەی ئەوان لاوازبێت ڕووسیاش بەناڕاستەوخۆ پێگەی پاراستوە لەنێوان ئەم دوو جەمسەرە دژبەرە ھەرچەندە تاکو ئێستا دۆلار شای دراوە لەڕووی مامەڵە پێکردنی نێودەوڵەتی و بازرگانی کردن دا.
دراوی ئەلیکترۆنی لەداھاتوو دەکەوێتە بازارەکان و مامەڵەی پێوە دەکرێت بەقەبارەی بچووک و گەورە، ئەم یارییە سیاسییە ئابورییە جەنگی ئابوری ئەمریکا و چینە کۆتاییەکەی ناڕوونە ھەر دەبێت یەکێک ببێتە باڵا دەستی جیھان ھەرچەندە مرۆڤایەتی پێوستی بە نوێکاری و شتی نوێییە دراوی ئەلیکترۆنی کەمرۆڤایەتی دوور دەخاتەوە لە ھەڵگرتنی جەنتای پارە و گیرفانی زۆر یان برێکی زۆر لە گواستنەوەی دراو پێویستی بەھیچ نابێت بە ژمارە لە سەر حسابەکەت بڕەکەی دیاریکراو دەبێت، بانکی نێودەوڵەتی بێگومان بەئاسانی دەستبەرداری ئەم کردارەی حکومەتی چین نابێت و ناھێلێت بەئاسانی ئەم پرۆژە چینییە سەرکەوێت گرفتی گەورەی لەبەردەم دروست دەکرێت. سەرکەوتن و شوێن گرتنەوەی دۆلاری لاواز دەبێت ھەرچەندە چین چەندان ساڵە پلانی بۆ دادەڕێژێت سەرەتا بە وەبەرھێنان لە وڵاتان دەستی پێکرد تاکو ھەنگاوی نا بۆ پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی و ئێستاش دراوی ئەلیکترۆنی بەرھەڵستی دۆلاری پێدەکات ئەگەر سەرکەوتوو بێت بەڵام ھەر وەکو ئاماژەم پێدا سەرکەوتنی دراوی ئەلیکترۆنی لاواز دەبێت.
ئامانجی بانکی نێودەڵەتی و بەرھەڵستی چین لە جیھاندا چییە؟ وە بۆچی دەیان ھەوێت جیھان بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان؟
بانکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەیهەوێت لەڕێگەی قەرزدارکردنی جیھان دەست بەسەر ھەموو جیھاندا بگرێت و خۆی خاوەندارێتی جیھان و مرۆڤایەتی بکات تا بارودۆخی بەکۆیلە کردنی وڵاتان و خۆی حکومڕانی زەوی بکات ئەمەش لە کاتێکدا گەر بەسەر (چین و نزیکەکانی و کۆریا و فەنزوێلا) زاڵ بێت، ئیتر بانکی نێودەوڵەتی کەخۆی لە بانک و چەند کۆمپانیایەکی زەبەلاح دەبینێتەوە خاوەندارێتی جیھان دەکەن بەڵام لێرەشدا وا ئاسان نییە بانکی نێودەوڵەتی بتوانێت بەسەر چین و کۆریای باکور سەرکەوێت چونکە لەکەمترین پێکدادان و گورزی سەربازی جەنگی ئەتۆمی ڕوودەدات بێگومان ئەم جەنگەش لەبەرژەوەندی ھیچ لایەنێک نابێت زەرەرمەندی سەرەکی ئەمریکا و چین دەبن بۆیە ئەم جەنگە ڕوودانی بەدوور دەزاندرێت.
سیاسەتی ئەو دوو جەمسەرە جیھانییە کە سەرتاپای جیھانیان داگیرکردووە لە ئێستادا زیاتر ئابوری نییە بەڵکو خاوەنداری کردنی جیھانە کێبڕکێی توند لەنێوان ئەمریکا و چین ھەیە بۆ گەیشتن بە فەرمانڕەوایی جیھان ھەرچەندە لەبەردەم ھەردووکیان گەیشتن بە لوتکە زەحمەتە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ھیتلەریش ھەوڵیدا فەرمانڕەوای جیھان بکات و جەنگی جیھانی بەدواداھات سەرکەوتوو نەبوو ئەمەی ئێستا لەجیھان دەگوزەرێت ھەر ھەمان پلانە کەدەست گرتنە بەسەر ھەموو جیھاندا بەڵام بەڕێگا و تاکتیکی جیاوازە ئەم جارە.
ڕۆڵی ڕوسیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا تەنیا ڕۆڵێکی خۆ بژێوییە و نایانەوێت لەم جەنگە ئابورییە ببنە بەشێک بۆ مانەوەی خۆیان بەنمونە چەندان ساڵە ئەم ڕێکخراوە کە پێی دەڵێن ماسیۆنەتە (مارکیس)ی سەرۆکی ڕوسیایان لەدەسەڵات ھێشتۆتەوە ھاوشان لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ڕوسیا، ھێزی سەربازی ڕوسیا لەژێر بڕیارەکانی ئەو کۆمپانیا زەبەلاحانەن کە لە ڕوسیا بوونیان ھەیە لەیەک کاتدا پشتگیری سەرۆکی ڕوسیا و ھێزی سەربازی ڕوسیا دەکەن لەھەمان کاتدا ئەو کۆمپانیایانەش فەرمان لەیەک سەرچاوە وەردەگرن کە بانکی نێودەوڵەتییە بەکورتی ئەمریکا و ڕوسیا و وڵاتانی ئەورووپیش کە بەزلھێزی جیھان ناسراون لەخزمەتی ئەو بانکە نێودەوڵەتییەن.
وڵاتانی تری جیھان چۆن دەتوانن خۆیان لەم جەنگە وێرانکەرە ئابورییە بپارێزن ئەوەی کەوتۆتە نێوان ئەم جەنگە چۆن خۆی دەرباز بکات ھیچ ڕێگایەکی ھاتنە دەرەوەیان ماوە یان نوقم بوون ئەمانە کۆمەڵە پرسیار گەڵێکن لە بەشی داھاتوو گەر پەروەردگار تەمەن بدات باسی لێوە دەکەین، وە باس لە ھەرێمی کوردستان دەکەین کە لە کام جەمسەردایە بانکی نێودەوڵەتی یان ڕێگای ئاوریشم لە بنەڕەتدا کوردستانی گەورە بێگومان فاکتەرێکی بەھێزە بۆ گەیشتنی بانک بە وڵاتانی تری جیھان و ڕێگای ئاوریشمی بەجیھان و ھیلالی شیعی ئێرانیش بەوڵاتانی تری عەرەبی و دەریا، لەبەشەکانی داھاتوو باسی لەڕۆژھەلاتی ناوەڕاست بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
بەشی پێنجەم بەردەوام دەبێت.

ھێمن شێخ زادە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.