هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 تەحدیاتی گەورە لە پێشە.

شیرین _جەبار_سەوزە

هەرێمی کوردستان بۆ ئەم سالیش دەلم هێشتا مەترسی لەسەری ماوە و پلان و سیناریوەکانی ساڵانی پێشوو بە تایبەت 2022 کەم و زیاد دووبارە دەبنەوە. بەداخەوە تاکو میحوری موقامەوە و کوردە خائن و جاشەکان مابن مەترسی سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. ئەم ساڵ تەنیا جێاوازیەکی دەبێت ئەویش ئەگەر شۆرشی گەلانی ئیران سەربکەوێت هەرێمی کوردستان لە ئەمان دەمێنیت. بە رۆخانی حکومەتی ئیران میحوری موقاومە و میلیشیاکانی، لە ناوچوونیان حەتمی دەبێت. لە بابەتەکانی پێشووم ئاماژەم دا بوو پاش شەری بایەلوجی کۆرۆنا جیهان دابەش بە دوو بلوک دەبێت بلوکی شەرق و بلوکی غەرب. وەلاتانی جیهان ناچار دەبن لایەکی بگرنە بەر یان بلوکی شەرق واتە صین،روسیا، ئیران یان بلوکی غەرب ئەمریکا و وەلاتانی ئەۆروپی. ئەوەی ئێستا رووی دەدات لە بەرز بوونی بەهای دوڵار سەرەتای ئەو شەرە ئابوورییە دەبێت و سەرەتایەک بۆ دابەش بوونی جیهان.تاکو چەند مانگی داهاتوو پێویستە چاوەری بکرێت. چونکە گۆرانکاری لە زۆر بابەت دروست دەبێت چ بە پۆزتێڤ یان نگەتیڤ بۆ هەرێمی کوردستان.
هەرێمی‌کوردستان پیشتر باسم کردوە تاکو دەرفەت و کات هەبێت پێویستە سیاسەت بکات و پەلە لە هەڵبژاردنی بەرەیەک نەکات کە خۆشبەختانە ئەوهاکرا،بەڵام ئێتر یواش یواش پێویستە هەرێمی کوردستانیش بەرەیەک هەڵبژرێت کە بە بووچونی من بەرەی غەرب و ئوروپا هەڵدەبژێریت چونکە قازانجی ئابووڕی و سیاسی و نێزامی باشتری دەبێت. هەر لە ئێستاش دیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چ نەخشە و پلانی هەیە. وا بە ئاشکرا دەبێنین کە ئیران چون کەوتوتە جەمجولی سیاسی و نیزامی بە یارمەتی میلیشیاکانی و گروپی میحوەری موقامە وەک سەردانی پافل بۆ رۆژئاوای کوردستان و ئالۆز کردنی سنووری سڵیمانی و چەواشەکاریەکانی ینک لەم سنوورە. و ئێستاش بابەتی بەرزبوونی نرخی دولار کە بۆ بەرژەوەندی ئیرانە. هەروەها هاتنە دەنگی ئەمریکییەکان و نارەزایەتیان لە سیاسەتی ینک و هۆشداریان بە ینک ئاماژەیەکە بۆ سەرەتایەکیتر بۆ پلانی نۆی. لەگەڵ نزیک بوون بە کۆتایی هاتنی سایکس بێکۆ زڵهێزەکان بەدوای بەرژەوەندی نۆی و رێکەوتننامەی نۆی دەگەرن بۆ تامین کردنی بەرژەوەندییەکانیان. فەرەنسا وەک هەمیشە لەگرنگی دان خۆی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە. ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەی زۆر بەزەقی پیشان نادەن کە گرنگی بە رۆژهەڵاتی ناوین دەدەن بەڵام چەندین ساڵ پێش ئێستا بە دانانی بەردی بناغەی گەورەترین سفارەت لە هەولێری پایتەخەت درک بەو گرنگییەی ئەمریکییەکانیش دەکەین. بەریتانیا کە پاڵپشت سەرەکی حکومەتی ئاخوندی لە ئیرانە وا دەبێنین کە کەم کەم گۆرانکاری لە سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئیران هێناوە و بە دوای دۆزینەوەی بەدیلیکن لە شوێنی ئیران. وەلاتانی ئەوروپاش بۆ مانەوەی خۆیان و رزگار بوونیان لەو فشارە ئابوورییە بە دوای بەدیلن کە وا دەبێنین روو لە هەرێمی کوردستانیان کردووە.بۆیە بە دڵنییاییەوە دەڵم تەحدیاتی قورس و گرنگ بەردەم حکومەت و هەرێمی کوردستان لەپێش دایە. مەترسییەکانیش زۆرن بەڵام لە سیاسەتدا هەندێ جار چانس و دەرفەت دێتە پیش کە گشت موعادلەکانی دەگورێت و ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان پێش دەخات. هەرێمی کوردستان پێویستە کە لەم ناوەندە دا و لە ئاستانەی دروست بوونی رێکەوتننامەی نۆی کە شوێنی سایکس بێکۆ دەگرێتەوە بە تەواوی و بە رێکەوتننامەی نێودەولەتی هەوڵ بدات مەصالحی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و بی سوود لەم دەرفەتانە دەرنەچێت. بە دڵنیاییەوە بە حکمەتی سەڕۆک و ڕابەر و مەرجەعی کوردان ئەم مەترسیانەش پشت سەر دەبن و کوردستان دەگاتە کەناری ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.