بۆ یەکێتی و ھاوبیرەکانی…..

ھشیار شکاک خورشید

ھەست ناکەن لە ئاست سەرکەوتنەکانی مسرور بارزانیدا شکست و دوورانتان بەشی ئێوە بووە ؟

ھەست ناکەن ئەو چالەی کە ئێوە بۆ پارتی لێدا خۆتان کەوتنە ناوی ؟

ھەست ناکەن ئەمەی بە سەر ئێوەدا ھاتووە دەرئەنجامی ئەو پلانە نامروڤانەی خۆتان بێت کە بە ھۆیەوە ئەو مندالانەتان بێ ناز و ھێتیم کرد؟

ھەست ناکەن خەلکی سلێمانی شایەنی ئەم جۆرە ژیانە نیت ، کە ئێوە لە پێناو بەرژەوەندی خۆتان بە سەری خەلکی داماوی ئەو شارە ھێنا ؟

ھەست ناکەن پەتی خراپە ھەر چەند درێژە بکێشێت بەلام رۆژێک ھەر دەپسێ ؟

ھەست ناکەن کە رابردوو سەلماندوویەتی ھەر کەس و لایەنێک لەبەرەی خەلک و میللەتی خۆی بێت سەرکەوتن ھەر بەشی ئەو دەبێت ؟

ئەگەر کەمێک روو و شعورتان تێدا مابێت دان بە دورانی خۆتاندا دەنێنن چۆنکە دەرکەوت ئێوە مالێکیشتان پێ بەرێوە ناچێت نەک شار و پارێزگایەک ئەوەی بۆ ئامۆزا و خەزۆر و ھاورێی و لایەنگری خۆیان مال نەبن بۆ کاسانی بیانی و لایەنگری حزبێکی تر ھەر نابنە مال .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.