بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک مەحەکی هێزو دەسەڵاتە…

بێستوون سالەیی


دوو بنەما بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن زۆر گرنگن …
یەکەمیان : نیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن
دووەم: قبوڵکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن..
هەر حزبێک سیاسی بڕوای بەم دوو بنەمایە هەبێت لەناو کەشی دیموکراسیدا گەشە دەکات و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت، پێچەوانەی ئەمە کۆسپ، ئاستەنگ، ئاژاوەگێری دەبێتە پیشەی…
دەستپێشخەری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن واتا بڕواو متمانە بەخۆبوون و برەودان بەو کردەوەو کارو پرۆژانەی لە ڕابردوو ئەنجامدراون و لە پلانی داهاتووش جێگەی بۆ کراوەتەوە..
تەنها ڕێگەی گرتنەدەستی دەسەڵات، بەدەستهێنانی دەنگی خەڵکە. حزبی باش کاری باش و خزمەتی باش دەکات، خەڵکیش ئەوەی لە حزبەکان داوای دەکەن کاری باش و خزمەتکردنێکی باشە، کەوابوو هەر حزبێک لە پێناو خەڵک خزمەت بکات و ژیان ئاسانتر و بارگرانیەکان کەمتر بکاتەوە خەڵک ڕوو لەو حزبە دەکەن و دەنگی پێ دەدەن…
ئەوەی ڕوونە:
ئەم سەردەمە سەردەمی پێشکەوتن و شەفافیەتە، سەردەمی خوێندنەوەی خێرا و پەنجە خستنە سەر ڕاستیەکان و کەموکوڕییەکانە،، واتە خەڵک بە ئاگان و چاوەکان کراوەن، خوێندنەوەی باش و دروستیان بۆ یەک بە یەکی هەموو لایەنە سیاسیەکان هەیـــە…
ئەمڕۆ خەڵک ئەوە هەڵدەبژێرێت کە خزمەتی بکات و بیپارێزێت…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.