▪ پەكەكە بۆ دژایەتی كوردایەتیی دروستكراوە

رێبوار حەمەلاو شوانی:

بە درێژایی 30 ساڵی رابردوو ، پەكەكە هەمیشە هەوڵی داوە هەرێمی كوردستان بخاتە مەیدانی شەر لە بەرژوەندی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان ، مانای نییە تۆ دەتەوێ خەبات بۆ باكور بكەیت، بەڵام لە ناوچەیەكی تر بیت، پەكەكە تا ماون دەبێ لە دوورەوە چاویان بە گوندێكی باكوریش نەكەوێت، با پێمان بڵێن چەند ساڵە بەناو خەبات دەكەن، چییان بۆ باكور كردووە. بوونی پەكەكە لە ھەرێمی كوردستان بە دوو شێواز شەرعیەت دەدات بە توركیا و وڵاتانی دەوروبەر لەشكركێشی بكەنە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، لەلایەكی دیكەشەوە شەرعیەتنەدانە بە پەكەكە لێرە لە باشوور، واتە ھەبوونی پەكەكە خۆی ناشەرعییە لە باشوور، بەڵام شەرعیەتی داوە بە توركیا و ئێران خاكی ھەرێمی كوردستان ببەزێنن.پەكەكە بڕیاری شەڕی داوە بەرانبەر بە كورد، بووەتە بەڵا و ئاشووب بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان، دەستی خستبێتە هەر ناوچەیەك كردوویەتی بە وێرانە، هەوڵی ئەوەیە نەتەوەپەرستی و ئەو نیشتمانپەروەرییەی لە كوردستان هەیە نەیهێڵێت. پەكەكە ناتوانێ قەپێلكی ئایدۆلۆژیی خۆی بشكێنێ و هاوشان لەگەڵ پێشكەوتنە نێودەوڵەتییەكاندا بڕوات، كە لە ناوچەكەدا روودەدەن، نەك هەر ئەمە، بەڵكوو كوردی كردووە بە قوربانیی ئەجێنداكانی خۆی و هەموو ئەو هەوڵ و دەستپێشخەرییانە رەت دەكاتەوە، كە دەیانەوێ بیهێننەوە سەر رێ راستەكەئەوەی لە رابردوو و ئێستاشدا دەبینرێت ئەوەیە كە پەكەكە بەردەوامە لە كاری ناڕەوا، كاری بووەتە پیلانگێری و بەكرێگیراویی و دواتریش خۆی بێبەری دەكات لەو كارانە، مەبەستی ئەوەیە بە هەر جۆرێك بێت هەرێم ئاراستەی ئەو شەڕە بكات كە پەكەكە بە فیتی دوژمنانی كورد و كوردستان كاری بۆ دەكات پەکەکە گۆڕەپانی خەباتی لە باکووری کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ خۆی و بۆ هەرێمی کوردستانیش دروست کردووە، جگە لە خزمەت بە داگیرکەرانی کوردستانیش، هیچ سوودێکیان لێ نابینین.بەتایبەت كە ، پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی پێنجوێن و شارباژێڕ و ئامێدی بوونی كاری سەرەكی پەكەكە لەو سنوورانە قاچاخی و وەرگرتنی سەرانەیە لە هاووڵاتییان، هەروەها ناوچەیەكی فراوانی وەك قەندیلی داگیر كردووە و ڕێ نادات هاووڵاتییان سەردانی بكەن، ئاژەڵدارەكانیش بە پارە دەچنە لەوەڕگاكان و كوێستانەكانی ئەو شوێنە.ئەمە لە كاتێكدایە كە ، دوای گرتنی ڕێبەرەكەیان، ئێستە چەند هاوسەرۆكێكی ئەو چەكدارانە هەن بە ئەجێندای چەند دەزگایەكی سیخوڕی كار دەكەن و كار بۆ تێكدان و ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەكەن، هیچ سوودێكیان بۆ كوردانی باكوری كوردستانیش نییە، ئەوە لە سایەی ئەوان و نزیكبوونەوە لەوان، بە دەیان كەس لە سەركردە كوردەكانی باكوری كوردستان لە گرتووخانەكاندان. بۆیە،دەتوانین بڵێن كە دوای چواردەیە ،پەكەكە،نەك هەر نەیتوانیوە بستێك خاك لە باكوری كوردستان رزكار بكات ،تەنانەت وای لێھاتووە ھزری نەتەوەیی لە توركیا بوونی نەمابێت ،بۆیەش بەھەر ھۆكارێك بێت بوونیان لەناو خاكی كوردستان جگە لەوەی بوونەتە كێشە و بارگرانی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان تەواو نایاساییشە ،چونكە وێرای جێ بەجێكردنی ئەجیندای دووژمنان بۆ تێكدانی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ،ھۆكاری چولكردنی سەدان گوند و شار و شارۆچكە ن، كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان دروستكردوە و لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەهەمان شێوە گەورەترین زیانی بە نەتەوەیی كورد گەیاندووە …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.