زێ بادینان:
سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق.
رێوڕەسمەکە ئەم بەیانییە لە بەغدا لە لایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکدەخرێت و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، واتە سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادە دەبن.
محەممەد باقر حەکیم لە ساڵی 1939 لەدایکبوو و لە 29ی ئابی ساڵی 2003 گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مەزارگەی ئیمامی عەلی لە نەجەف چووە دەرەوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم 84 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 15 پاسەوانی محەممەد باقر حەکیم لەنێو کوژراوەکاندا بوون.
لە 30ی ئەیلوولی 2003دا بەرپرسانی عێراق 4 کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی رۆڵ لە تەقینەوەکە دەستگیرکرد و بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقیش رایانگەیاند، ئەبو موسعەب زەرقاوی پلانداڕێژەری تەقینەوەکە بووە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.