▪ عێراق ھەمیشە دژی کورد بووە ..

ھشیار شکاک خورشید

نکۆڵی لەوە ناکرێت کە دۆژمنان و ناحەزانی بەغدا تا سەر ئێسکان دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن ، ھەوڵ دەدەن کورد بە ھەموو شێوەیەک مەڵکەچی ئەوان بێت ، بۆیەش ئەوە یەکەم و دووەم جاریان نییە ھەوڵی لاوازکردن و قرکردنی کورد دەدەن ، بۆ ئەم جارەش دۆژمنان و ناحەزان پلان و بەرنامەکانی خۆیان لە رێگای دادگای فیدراڵی عێراق جێ بە جێ دەکەن ، ئەوان مەرامە قیزەونەکانیان لە پشتەوەی ئەم دادگایە درێژەی پێدەدەن ، دادگای فیدراڵی عێراقیش لە پێناو بە دەست ھێنانی ئافەرین و رازی کردنی ئەوان ھەر رۆژێ بریارێک دژی ھەرێمی کوردستان و کورد دەردەکات ، وەک دەبینین لە حکومەتە یەک لە دوای یەکە شکست خواردووەکانی عێراق ئەوەندەی بیر لە دژایەتی کورد و زەق کردنی کێشەکان دەکەنەوە لەگەل کورد ، نیو ھند بیر لە چارەسەر کردنی کێشەکان ناکەنەوە ، ھەوڵنادەن مامەلەیەکی گونجاو لە چوارچێوەی دەستوردا لەگەل ھەرێمی کوردستان بکەن ، بەغدا ھەر جار ھەنجەتێک و بیانویەک دەدوزێتەوە بۆ دژایەتی کردنی کورد و برینی قوتی خەلکی کوردستان وەک ئەوەی ھەرێمی کوردستان بە زۆر خۆی پێوە لکاند بێت ، عێراق لە دوای رژێمی بەعسی رۆخاو لە رووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و بەرێوەبردنەووە شکستی ھێناوە ، بۆیە چی دیکە پێویست بەوە ناکات کورد زیاتر خۆی کەم بکاتەوە بەرامبەر بەغدا ، لە جیاتی ئەوە با لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە دەرگای ناوخۆی یەکتر بدەن ، تەنازوڵ بۆ یەکتری بکەن ، یەکگرتن و یەکرێزی لە نێوان خۆیاندا بچەسپێنن ، زۆر باشترە لە پارانەوە لە دەولەتێک کە بەرەو رۆخان دەچێت ، چۆنکە بەغدا لە شەر و برینی قوتی خەلکی کوردستان چی دیکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و خەلکی کوردستان نەکردووە و ناشیکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.