▪ یاریەکانی پشت دادگای فیدڕاڵی عێراق

ئەسرین عاسی شوانی

وا پێویست دەکات دادگای فیدڕاڵی عێراق و،سەرجەم دادگاکان سەربەخۆ بن،لەژێر کاریگەری هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی بڕیار نەدەن،چونکە ئەوکات دادگا جوانە کە سەربەخۆ بێت،تا بڕیارو ڕاسپاردەکانی لەبەرژەوەندی کۆی گەل و وڵات دا بێت،بەڵام کاتێ دادگاکان دەکەوێنە ژێر هەژمونی لایەنێک یان چەند لایەنێک،بێشک ئەوکات ئەو لایەنانە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن بێ گوێدانە بەرژەوەندیە باڵاکانی ووڵات،ڕێک وەک و دادگای فیدڕاڵی عێراق،جارێ دادگاکە جۆرێک لە تەمومژاوی بڕیارەکانی دا هەیە،بەتایبەت دژی هەرێمی کوردستان کە پشکی گەورەی لە حوکمڕانی دا هەیە،چونکە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە و لە پێکهێنانی حکومەتی نوێوە،تا ئەم ساتە بێ کورد نەتوانراوە هیچ حکومەتێک دابمەزرێنرێت، تەنانەت زۆر کات بۆ پێکهێنانی کابینە وەزاریەکان هانایان بۆ هەولێر هێناوەو،بێ هەولێرو سەرکردایەتی سیاسی کورد نەیانتوانیوە پەنجە بە ئاویش دا بکەن،بەڵام سەیرەکەو پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە،بۆ دوای دامەزراندنی هەر کابینەیەک کە کوردو سەرکردایەتی سیاسی کورد،ڕۆڵ لەپێکهێنانی دەبینێت،کێشە دوای کێشە ڕووبەڕوی هەرێم دەکرێتەوە،بۆ ئەبێ دادگای فیدڕاڵی عێراق،دادگای سەرجەم عێراقیەکان نەبێت،بۆ دەبێ تەنها دژی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان تیژبکرێت و قەیرانی بۆ هاوردە بکرێت،بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کروکی مەبەست،ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە،ئەوە کاری دادگای فیدڕاڵی نیە وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ،ئەوەی شایستەی خەڵکی کوردستانە کێشەی بۆ دروست بکات،بەڵکو ئەوە ئەو بیرە شۆڤینییە ڕەگەزپەرستانەیە، کە لە دێر زەمانەوە لە ناو دەسەڵاتدارانی عێراق چەکەرەی کردوەو پەندیشیان لە تاقیکردنەوەکانی بەرلە خۆیان وەرنەگرتوە،ئەوەیان بیرچوەتەوە کە کورد لەعێراق لەگەڵ ڕوخانی ڕژێمی بەعس،کە عێراق یەک پۆلیسی نەبوو چجای فەرمانبەرێک،کورد بۆ ڕێکخستنی شارەکان هەموو هێزو ئیمکانیاتی خۆی خستبوە خزمەتی عێراقی دوای نەمانی بەعس،بە ویستی خۆی مانەوەی لە چوارچێوەی عێراق ڕاگەیاند،بەمەرجێک یاساو دەستور سەروەر بێت بۆ هەمووعێراقیەکان وەک و یەک بێت،نەک ئەوەی ئەمڕۆ لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەگوزەرێ،بەڕاستی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە کوردوهەرێمی کوردستان دەریدەچوێنێ،بیری شۆڤێنیەتی دەسەڵاتدارانی عێراقە،ئەو دەسەڵاتدارانەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارو دۆێنێی بەر لە ڕوخانی بەعس کە بە نان و چەک و بارەگای پێشمەرگەی کوردستان لافی دژە عێراقیان دەدا،ئەو زاتانە ئەگەر بنکەو بارەگاو یارمەتی پێشمەرگە نەبوایە ئەبوایە لە ڕێستوانتەکانی ئەوروپا ئێستاشی پێوە بێت خەریکی قاپ شۆرین و پاککردنەوەی سەراوەکانی یانە شەوانەکان و باڕەکانی هەندەران بونایە،بەڵام ئەمانە خۆیانیان بیرچوەتەوە،بۆیە دەبینین ئێستا ختوکەی دادگای بەناو فیدڕاڵی دژی کورد دەدەن و لەجیاتی سەیرکردنی سەرجەم خەڵکی عێراق کێشەی بۆ دروست دەکەن،لە کاتێک دا کوردیش لە چوارچێوەی حکومەتی عێراقی مافی هەموو شتێکی هەیە وەک هەر تاکێکی تری عێراقی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.