▪ هونەرمەندێ مەزن تەحسێن تەها و بەرهەمێن وی یێن هونەری…

تەحسێن تەهاسترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی ڕادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه. تەحسین تەهای هونەرمەند لەو سەردەمەی باری کوردستان سەخت بوو چووە وڵاتی هۆڵەنداو چەند ساڵێک لەو وڵاتەدا بە ئاوارەیی ژیا، تاکو لە 1995-05-08 دا لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە بەنەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە 1995-06-04 گەیشتەوە کوردستان و لە ئامێدی شاری باب و باپیرانی بەخاک سپێردرا. ئەم هونەرمەندە لە هاوینی 1964دا خوێندنی هونەرە جوانەکان تەواو دەکات و بۆ پاییزی ئەو ساڵە دەکرێت بە مامۆستای پەروەردەی هونەر لە قوتابخانەی مەخمووری سەرەتایی لە پارێزگای هەولێر گەلێک چالاکی هونەریی لەبواری مۆسیقا و سروودی نیشتمانی لە و شارۆچکەیەدا دەنوێنێ و بزوتنەوەی شانۆش لە شارۆچکەکە پێش دەخات و ماڵەکەشی دەکاتە مەڵبەندێکی هونەریی و یانەی مۆسیقازان و گۆرانیبێژانی کورد. تەحسین لەساڵی 1968 دا دەگوێزێتەوە بۆ شاری هەولێر و لە قوتابخانەی یەکەمی نموونەیی هەولێر دەکرێت بە مامۆستای سروود و مۆسیقا، گیانی هونەریی لەنێو قوتابییەکانیدا پەروەردە دەکات و لە دەرەوەی قوتابخانەشدا لەگەڵ دەستەیەک لە مۆسیقازان و هونەرمەندی ئەم شارە تیپی هونەری هەولێر دادەمەزرێنێ و خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی دەکەن. هونەرمەند تەحسین تەها لە بەشی چالاکی هونەریی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر دەکرێت بە ڕاهێنەری مۆسیقا و سروودی قوتابخانەکان و دەستەیەکی باش لە قوتابییەکانی فێری مۆسیقا دەکات. ئاوازەکانی ئەم هونەرمەندە پتر لە ئاوازی میللی و کەلەپووری هونەری نەتەوایەتی کوردەوە وەرگیرابوون و گیانی ژیانی گوند و لادێیان پێوە دیاربوو، هەموویان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەڤین و خۆشەویستییەوە سەریان هەڵدابوو زۆربەی ئەو ئاوازانەیشی لەسەر مەقامی (بەیات) دەگوتران، چونکە لەگەڵ دەنگە بەسۆزەکەی دەگونجاو لە مۆسیقازان و ئاواز دانەرەکانی کورد زۆر ڕای لە دڵشاد محەمەد سەعید و ئەنوەر قەرەداغی بوو، لە گۆرانیبێژەکانیش زۆر ڕای لە محەمەد عارفی جزیری و تایەر تۆفیق و شەماڵ سائیب بوو.[1] ئەم بابەتە 84,529 جار بینراوە هاشتاگ سەرچاوەکان فایلی پەیوەندیدار: 12 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14 تایبەتمەندییەکانی بابەت – Meta-data پۆل: ژیاننامە زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست ڕۆژی لەدایکبوون: 25-10-1941 ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-05-1995 (54 ساڵ) جۆری کەس: گۆرانیبێژ زمان – شێوەزار: کرمانجیی سەروو شار و شارۆچکەکان: دهۆک لەژیاندا ماوە؟: نەخێر نەتەوە: کورد وڵات – هەرێم: باشووری کوردستان وڵات – هەرێم (کۆچی دوایی): هۆڵاند ڕەگەزی کەس: نێر تایبەتمەندییە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.