▪ لە ٢٠٠ ملیارەوە بۆ ریفراندۆم…..
نەوزاد محەمەد
بە دوای شەری ئازادی عیراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڕوخانی رژێمی بەعسی دیکتاتۆری، گەلانی عیراق بە گشتی چاوەروانی بونیادنانی عیراقی تازە بوون، لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی و ئاشتی و پێکەوە ژیان و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلانی عیراق.
بە تایبەت گەلی کورد چاوەروانی دۆستایەتی گەلانی تری عیراق بوو، دوور لە هزری رەگەزپەرستی و شۆفینیەت و دژایەتی کردن، کە گەلی کورد لە ماوەی سەدەیەک دا دووجاری چەندەها وێنەی جینوساید کردن بوەو و قوربانیەکی زۆری داوە لەسەر دەستی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق.
هەرچەندە لە سەرەتاوە هەنگاوی باش و ئومێد بەخش هەبوون، بە تایبەت لە سیستەمی فیدرالی و دستورێکی نوێ کە مافەکانی گەلی کوردی بە تەواوی تێیدا دیاری کرابوون.
بەڵام بە داخەوە هیچی پێ نەچوو، وە بە تایبەت لە کاتی یەکەم کابینەی حکومەتی نوری المالکی و بە دواوە، جارێکی تر هەرێمی کوردستان کەوتەوە بە دژایەتی کردن و خۆ دزینەوە لە رێکەوتنەکان و جێ بە جێ کردنی بنەماکانی دستور و مافە رەواکانی گەلی کورد.
جارێکی تر عەقلیەتی شۆفینیەت و دیکتاتۆریەت سەری هەڵدایەوە و بە شێوەیەکی توندتر خۆی نواند کاتێک تێکهەڵ بە هزری تائیفی و مەزهەبی کرا و بە پشتیوانی دەرەکی کەوتنە بەر دژایەتی و پیلان گێڕان لە دژی هەرێمی کوردستان.
بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٤ بە دواوە، کە هەرێمی کوردستان بە پیلانێکی ناوچەیی کەوتە بەر دڕندە ترین هێرشی دوژمنان، ئەویش شەری تیرۆریستانی داعش بوو.
دواتر خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کە ئەویش بە پیلانێکی ناوچەیی و خیانەتێکی ناوخۆیی بوو، لەو خیانەتەش دا گەلی کورد نەک تەنها قوریانی گیانی دا بەڵکو قوریانی بە خاکیش دا و شاری کەرکوکی دڵی کوردستانی لە دەست دا.
کاتێک ئەم پیلانانە سەریان نەگرت و گەلی کورد بە گشتی و پارتی دسموکراتی کوردستان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا، دوژمنان روویان کردە دژایەتی کردن بە پیلانە سیاسیەکان.
لە ماوەی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ، هەرچی پیلانی سیاسی بوو لە دژی هەرێمی کوردستان لە پشت پەردەکانی شیعە و خیانەتکاران ئامادە دەکرا، بەڵام لەم روویەشەوە سەرکردایەتی سیاسی کورد و بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی شکستیان بە تەواوی ئەو پیلانەش هێنا و لوغمەکانیان پوپەل کرانەوە.
ماوەیەکە دەستیان بۆ شێوازێکی تری دژایەتی کردن بردووە، ئەویش بە بەکارهێنانی بە ناو دادگای فیدرالی یە، کە ئەم دادگایەکە خۆی لە خۆیدا بە شێوازی ئێستای نا شەرعی و نا دستوری یە.
سەرەتا لە دۆسیەتی نەفت و گاز و مافە دستوریەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکرد، دواتر دەستیان بۆ شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم برد کە ٢٠٠ ملیار دیمارە و بە سیناریۆیەکی ئامادە کراو بڕیاری نەناردنی ئەو پڕە پارەیە لە لایەن دادگای فیدرالی عیراقی درا.
وەکو باسی لەسەر دەکرێت لە رۆژانی داهاتووش سیناریۆیەکی تر ئامادە کراوە، بۆ تانە لێدان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی پاشکەوتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەک کارانە لە کاتێک دا دەکرێن، کە دادگای فیدرالی ئەو دەستهەڵاتانەی نیە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارانە بدات، لە چوارچێوەی دستوریش دا پێشێل کردنی بنەما دستوریەکانە، بەڵام دەستێکی سیاسی ناوخۆیی و درەکی لە پشتەوەیە و مەبەستیان لێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
ئەگەر بەم شێوەیە بۆیان بچێتە سەر و هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەم پیلانە نا ڕەوایانە بێ دەنگ بێت و سنورێک بۆیان دانەندڕێت، گومان لەوەدا نیە ڕۆژرک دێت و سکالا لەسەر پرسی ریفراندۆم دەکەن و بە ناشەرعی لە قەلەمی دەدەن و داوای سزادانی ریفراندۆم خوازەکان دەکەن.
بەڵێ ئەوەش دەکەن، بە هەر رێگە و شێوازێک بوبێت و بۆیان بڕوخسێت، قەت و قەت دەست لە پیلان و دژایەتی هەڵناگرن و بەردەوام هەڕێمی کوردستان لە سێرەی ئەوان دا دەبیت و شێوازی توندتریش دەگرنە بەر.
دەبێ ئەو قەناعەتەشمان لا دروست بوبێت، کە عیراقێک بە عەقلیەتێکی شۆفینی دکتاتۆری مەزهەبی بەڕێوەببرێت، جێگای کوردی تێدا نابیتەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.