▪ ئیدریس بارزانی کەسایەتیەکی پر کورد پەروەری و نیشتیمان پەروەری..

ھشیار شکاک خورشید

کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری ئیدریس بارزانی بە وشەیەک و کتێبێک وەسف ناکرێت ھەمیشە بە گیانێکی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری ھەڵسۆکەوتی لەگەل دۆست و نەیارانیدا کردووە بەردەوام ئامادە بووە لە پێناو یەک بستی خاکی کوردستان گیانی خۆی ببەخشێت تەنانەت لە ژیانیدا زۆر ھەوڵیداوە کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لە ناو دل و دەرونی تاکی کوردا بەرجەستە بکات ھانیان بدات تاوەکۆ نیشتیمانی خۆیان خۆش بووێت و شایەنی ئەوەیە گیانی خۆیان لە پێناویدا بەخت بکەن.

ئیدریس بارزانی ھەر زوو توانی شوێن دەستی خۆی لە ناو شۆرەشی ئەیلۆلدا دیار بکات زیرەکی و لێھاتووی خۆی پیشانی (بارزانی نەمری) باۆکی بدات و سەرنجی بۆ لای خۆی رابکێشێت ببێتە جێگای ئومێدی (بارزانی نەمر) و ئەو پێشمەرگانەی کە لەگەڵی بوون ھەر بە ھۆی کارامەی و توانایەکانی چەندین کاری قورسی پێ سپێردرا لە لایەن (بارزانی نەمر) جێگای باسە ھەمیشە لە کۆبوونەوە و مەجلیسەکانیدا لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بەردەوام جەختی دەکردووە لە سەر ئەوەی دەبێت ئەو ئەرکانەی کە بە ئێوە دەدرێت با رۆحێکی کوردپەروەرانە و نیشتیمان خوازانە بەرێوەببەن ئێھماڵی لە راپەراندنی ئەو ئەرکە نەکەن ئیدریس بارزانی ھەمیشە بە گیانێکی کوردانە و ئاشتی خوازانە کارەکانی راھی کردووە ھەر ئەمەش پاڵنەرێکی سەرەکی بوو ببێتە سەرکردەیەکی مەزن و باڵا تەنانەت وەک وزەیک بوو لە ناو پێشمەرگەکاندا .

ئیدریس بارزانی سەرکردەیەکی بوێر و ژیر و میھرەبان بوو ھەردەم لەگەل پێشمەرگەکان دۆست و ھاورێ بووە و ھیچ کاتێک خۆی لە پێشمەرگەکان جیا نەکردووتەوە تەنانەت ھەمان ئەو خواردن و ئەو شوێنەی کە پێشمەرگەکان لێی دەخەوتن ھەر ھەمان خواردنی خواردووە و لە ھەمان شوێنی خەوتنی پێشمەرگەکان خەوتووە نەک خواردنی خۆش و شوێنی خەوتنی نەرم تەنانەت خۆی بە دوور گرتووە لە جیاوازی کردن لە نێوان پێشمەرگەکاندا.

ھەر وەک سەرۆک بارزانی دەلێت دەتوانم بڵێم کاکە ئیدریس بارزانی وێنەیەکی پاک و بێگەردی(بارزانی نەمر) بوو ھەموو سیفاتی لەودا کۆ ببوونەوە.

بۆ ئەم یادەوەریە تاڵە سلاۆ دەنێرین بۆ باۆکی رۆحی کورد بارزانی نەمر و ئیدریسی جوانە مەرگ یادتان ھەردەم لە یاد…..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.