▪ نه‌رمی نواندنی پارتی و په‌رۆشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌واره‌ی كوردستان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و شانازییانه‌ی دوێنێ مان و ئه‌مڕۆیش هه‌روه‌ها به ئاسانی و قسه‌ی زاره‌كیی نه‌هاتوونه‌دی به‌ڵكو له ئه‌نجامی ده‌یان ساڵ خه‌بات و خۆڕاگری و به‌رخودان و قوربانیدانی گه‌لی كورد و هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌یی سیاسی گه‌لی كورد بووه له قۆناغه جیاوازه‌كاندا، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و رابه‌رایه‌تیی بارزانی زۆرترین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی و پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له داكۆكیكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و پیلانگێرییه ناخۆیی ودهركییهكانی كه به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه .
له رووی خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی رابردوو و سێ دهیهحكوومرانی سه‌ركه‌وتوویی هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی زۆر وردبینانه و ژیرانه به پهیوهندیكرددنی به دوونیایی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت زڵهێزانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا،فه‌ره‌نساو بریتانیا و ئه‌وروپا وئینجا له سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییش به‌هه‌مان شێوه توانیوێتی زۆرترین ده‌ستكه‌وت و پشتیوانی و هاوبه‌شی به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی نێوده‌ڵه‌تی بۆ قه‌واره‌ی كوردستان.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه دوای سه‌ده‌یه‌ك گه‌لی كورد توانیوێتی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو نزیك بێته‌وه له ئامانجه‌كانی هه‌ر له راپه‌ڕینی 1991 و ده‌ستكه‌وته‌كانی و دواتر فیدڕالی و ئینجا بهدهستوریكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له نێودهستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی 2005 وئینجا سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌رایی دژایه‌تیی كردنی داگیركه‌رانی كورد و به‌ڵام كۆمهڵطهی نێودهوڵةتیی و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا وفه‌ره‌نسا رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌مووه له پشتیوانیكردنی دۆزی كوردستان.
بۆ قۆناغی ئێستای حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان كه به دروشمی كوردستانی به‌هێزه به‌هه‌مان شێوه هه‌نگاوه‌كان سه‌ركه‌وتنی باشیان له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریی له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش بۆ كوردستان و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایی و ناوچه‌كه لێكه‌وتۆته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا له نێو هاوكێشه و ململانێیه ناوچه‌یی و نێودهوڵةتییهكانیشدا و له پێناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان، و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه بۆ سیاس و دیپلۆماسی ئەمریکا و ئه‌وروپا توانیوێتی هەنگاو بنێ و لەو رێیەوە زیاتر پەرە بە ژیانی سیاسی و حوکمڕانی خۆی بدات.
به‌تایبه‌ت له ئێستاشدا ، ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش له په‌رۆشیان بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراسی و له پێناو زیاتر به‌هێزكردنی بە ڕژدی بۆی هاتوونەتە سەر هێڵ و بە روونی لەو بارەیەوە خواستی خۆیان بە هەرێمی کوردستان راگەیاندووە، ویستیان ئه‌وه‌یه گشت هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان به په‌رۆشییه‌وه له‌كات و ساتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت تا سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پارێزراو به‌هێزتر بێت له ناوچه‌یه‌كدا كه هه‌مووان به ئومێده‌وه ده‌روانه داهاتوویی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه .
نابێت ئه‌و راستییه فه‌رامۆش
هه‌ر بۆیه، وه‌ك هه‌میشه و گشت قۆناغه‌كاندا پارتی دیموكراتی كوردستان وەک هێزێکی بەرپرسیار لە بەرامبەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان و وەک هەمیشە رەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، بە تێگەیشتنێکی قووڵی دیپلۆماسیانە و نیشتمانیانەوە، بهڕچاوگرتنی سه‌دانی هاوپه‌یمانانی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و هه‌نگاویی گرنگ وده‌ستپێشخه‌ری له پێناو گه‌ل ونیشتمان و ئهزمووهكهی كردووه وئاماده‌ی هه‌موو نه‌رمیی نواندنێكه بۆ كورد وكوردستان ، بەڵام ئەوەی پرسیارە ئایا یه‌كێتیی ئه‌م گهرهش وەک رابردوو،ته‌نها بیر له بەرژەوەندییە شه‌خسی و حزبییەکانی ده‌كاته‌وه و دەخاتە پێش بەرژەوەندییە گشتییەکانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی زیان به ئه‌زموون و دیموكراسیی كوردستان ده‌گه‌ێنێت ؟ یاخود ئەزموون لە هەڵە و خۆپهرستییهكانی رابردوو وەردەگرێت و بەرپرسیارانەتر مامەڵە دەکات و ڕێز له په‌رۆشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و نه‌رمی نواندن پارتی كه هه‌میشه له خه‌می داهاتوویی كورد وئهزموونهكهیهتی ده‌گرێت ؟
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.