یەكەمین بەرهەمی دەروون بەناوی من دەڕۆم بڵاودەبێتەوە


كچە گۆرانیبێژ، دەرون یەكەمین بەرهەمی فەرمیی بەناوی “من ئەڕۆم” بەم زوانە بڵاودەكاتەوە، دەرون لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیزەری یەكەمین بەرهەمی بەناوی “من ئەڕۆم” بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “یەكەم بەرهەمی من بەمزوانە بڵاودەبێتەوە، ئەم بەرهەمە تەواو هونەریە و شاكارە، كە گوێتان لێبو دەزانن چەند جیاوازە” ئەم بەرهەمەی دەرون لەلایەن سوهراب جول كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، لە دەرهێنانی میران جەلالە، دەرون كاروان یەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانی هونەرمەندان دەستیپێكرد، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.