بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکرا؛ ژمارەی گیانلەدەستدان 8 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەزارانی دیکەش بریندارن.
لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 2370 کەس گیانیان لەدەستداوە
لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 2370 کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان کە کاریگەری لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەبوو، تاوەکو ئێستا لەو دوو ناوچەیە 2370 کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوکات 2554 کەسیش بریندار بوون.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو ئامارانە گۆڕانکارییان بەسەردابێت، بەتایبەتی کە ئێستا 24 کاژێر گەڕان بە دوای تەرم و رزگاربووان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکان بەردەوامە.
گیانلەدەستدان لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ نزیکەی شەش هەزار بەرزبووەوە
فوئاد ئۆکتای، جێگرى سهرۆکكۆمارى توركیا رایگهیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کە ناوەندەکەی مەرەشی باکووری کوردستانە، بۆ پێنج هەزار و 894 کەس و ژمارەی بریندارەکان بۆ 34 هەزار و 810 کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی هەوڵی تیمەکانی رزگارکردن و بەشداریی سوپای وڵاتەکە گوتی، نزیکەی حەوت هەزار و 500 سەربازیان لە ناوچەکان لە ئەرکدان بۆ هاوکاریی خەڵک، بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەوە ژمارەکە بۆ نۆ هەزار سەرباز زیاد بکرێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.