▪ مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان بەھایەکی جوانی مرۆڤایەتی پیشانداوە ….

هشیار شکاک خورشید

مرۆڤ ئەو کاتە جوان و پر بەھایە کاتێک دان بە راستییەکاندا دەنێت ، ئەوەی دەیبینێت بە راستی بزانێت ، مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان سەرەرای ھەموو ئەو ئالنگاری و بەربەستانەی کە خرانە پێشیان بەلام پێداگری و راست بێژی و بوێری ئەوان وای کرد بە سەر ئەو ئالنگاریانەدا سەربکەون ، ببنە جێگای متمانەی تەواوی خەلکی ھەرێمی کوردستان و نموونەیەکی جوان لە ئاوەدانی و ئارامی و پێشکەوتن و وەفا و مرۆڤایەتی پیشانی خەلکی کوردستان بدەن ، مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە یەکەم ساتەوە ملی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی رای گەیاندووە ئێمە ھاتووین تاوەکۆ ئێش و ئازاری خەلک کەم بکەینەوە ، نەک ببینە جێگای ئازار و مەینەتی بۆ خەلک ، بۆ ئەمەش سەرنجتان بۆ دوو رووداو رادەکێشم ، وەک ھەموومان دەزانین و ئاگادارین کە لە ماوەی رابردوو ئەیوبی تەمەن سێزدە سالان لە باوکی وون دەبێت ، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دیار نامێنێت ، باوکی ئەیوب لە پێناو دۆزینەوەی جگەر گۆشەکەی خۆی داوای یارمەتی و بەھاناوەچوونی لە مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان کرد ، تاوەکۆ ھاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی کورەکەیدا ، مسرور بارزانی لە ماوەیەکی کەمدا بەدەم داوایەکەی چوو ، ھەر زوو لایەنی پەیوەندیداری لە پارێزگاری ھەولێر و تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاسایش و پۆلیس راسپێردران بۆ ئەوەی ھەرچی پێوویست بێت درێخی نەکەن ، بۆ دۆزینەوەی ئەیوبی سێزدە سالان ، ئەوە بوو دوای سێزدە رۆژ لە گەران دۆزرایەوە ، بەمەش مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان تەواو دەری خست لەگەل ئێش و ئازاری خەلکی خۆیدا بووە .

مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەگەل روودانی ئەو کارەساتەی بە سەر تورکیا و سوریادا ھاتووە ، سەرەرای دەربرینی ھاوخەمی بۆ ئەم کارەساتە ، ھەر زوو تیمێکی تەندروستی بە ھەموو پێداوایستییەکانەوە رەوانەی شوێنی ئەو رووداوە کرد ، تاوەکۆ بتوانن یارمەتی لێقەموان بدەن ، دواتر داواشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد ، تاوەکۆ تیمەکانیان رەوانەی ئەو شوێنانە بکەن کە بۆمەلەرزەی تێدا روویداوە ، بۆ ئەوەی یارمەتی زیانلێکەوتوان بدەن ، ھەر لەگەل ئەم داوایەش دەزگای خێرخوازی بارزانی بە چەندین کەل و پەلەوە خۆیان گەیاندە ئەو شوێنانەی کە ئەم کارەساتە لێ دروست بووە ، بەمەش مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان وێنەیەکی جوانی ئینسانی و مرۆڤایەتی پیشانی تەواوی ناوخۆ و جیھان دا ، دەری خست مرۆڤ و مرۆڤایەتی پێگە و بەھای زۆر گەورەی خۆی ھەیە ، ھیچ کاتێک ئەوان نەیان ویستووە ئەم جۆرە کارەساتانە بکەنە دەرفەتێک بۆ ململانێی سیاسیەکانی خۆیان بەرامبەر دۆست و نەیارەکانی بە کار بھێنن و بەلکۆ بە پێچەوانەوە مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەل تیمارکردنی برین و ئازارەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدایە ، نەک ئازاردان و بریندارکردنی ، مسرور بارزانی و ستافەکەی روونیان کردووە ئەوەی لە سەر راستی و دروستی رێگا بگرێت ، سەرکەوتن ھەر بۆ ئەوە دەبێت ، ئالنگاری و بەربەستەکانیش ھەر چەندە مەزن بن ، ناتوانن کاروانی سەرکەوتنی ئەم حکۆمەتە بوەستێنن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.