▪ فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی521
———–
سهعیدمهموزینی
—————–
بیری چه‌پ له كوردستان8
————–
كاتێ سه‌یری بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌ین و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین رووبه‌رووی كارێكی سه‌خت ده‌بینه‌وه، چونكه كورد به‌هه‌موو بیروبۆچوونه‌كان سته‌می لێكراوه، گه‌وره‌ترین سته‌می مێژوویی كورد خۆی لهخۆیكردووه، هه‌موو رووداوه‌كانی كوردستان رووداوی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و مێژوو پێویسته وه‌كوو هه‌یه تۆماربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ربدات به ره‌ش بڵێت ره‌شه‌و به سپیش بڵێت سپییه.
یه‌كه‌م شانه‌ی ماركسی لینینی له ساڵی 1942 له‌شاری هه‌وڵێر ده‌كرێته‌وه، رێكخستن له‌و سه‌رده‌مه نھێنی بووه،چونكه(سالح حه‌یده‌ری )له یادداشته‌كانی خۆیدا نووسیویه‌تی:(ساڵی 1942 رێكخه‌ری یه‌كه‌م شانه‌ی ماركسی بووه،ساڵی 1943 به‌رپرسی یه‌كه‌م شانه‌ی رێكخستنی خۆجێیی ماركسی (كۆمه‌ڵه‌ی میلله‌ت بووه،) یادداشته‌كانی سالح حه‌یده‌ری.
ژێر سته‌می كورد كهبهچاوهكانی خۆی سته‌می داگیركه‌رانی ده‌بینی به دوای رێگا چاره‌یه‌ك دابوون له‌و سته‌مانه ده‌ربازیان بێت بۆیه بچوكترین هێزیان بدیبا كه دروشمی مافی چاره‌یخۆنووسین و رزگاریی گه‌لانی بهرزكردبایهوه به درۆ‌و به‌راست ئه‌وه به‌شدارییان تێدا ده‌كرد، له‌كوردستان له‌وسه‌رده‌مه به‌شێوه‌یه‌ك بوو سۆران ئاگای له بادینان نه‌بوو و بادینان ئاگای له سۆران نه‌بوو ئه‌وه پارچه‌كانی دیكه هه‌رمه‌پرسه.
كاتی قوتابی كورد بۆ خوێندن ده‌رۆیشتنه پایته‌خت بیری سیاسی نوێیان ده‌بینی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان سوودیان لێوه‌رده‌گرت، ته‌كیه‌كانی دینیی كوردستانیش به تایبه‌ت ته‌كیه‌كانی نه‌قشبه‌ندی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان بڵاو ده‌كرده‌وه به‌ڵام هیچیان فراوان نه‌بوون كه هه‌موو كورد ئاگاداربێت، كهرێكخستنێكی یه‌كپارچه‌یی كوردستان هه‌موو كوردستانییه‌كان له خۆی كۆبكاته‌وه نه‌بوو، راسته رێكخراوی بچوك بچوك وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی هیواو كۆمه‌ڵه‌ی داركهرو كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی …….هتد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.