▪ چه‌كی گه‌مارۆدان له دژی قه‌واره‌ی كوردستان شكستخواردووه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچه گرنگ و ستراتیژه‌یه كه به درێژایی مێژوو له ژێر هه‌ره‌شه و په‌ڵاماردان و هه‌وڵی سڕینه‌وه و سته‌مكاری ڕژێمه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و داگیركه‌رانی كوردستان خۆراگرانه درێژه‌ی به كاروانی خه‌باتی بۆ گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی داوه و هه‌رگیز بێ ئومێد و بێ ئیراده نه‌بووه له به‌دیهێنانی ئامانجهرهواكانی سه‌ره‌رایی هه‌موو ئه‌و فشاره سه‌ربازی ، سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كان توانیوێتی وردبینانه و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دووژمنان و دۆستانی بكات .
به‌تایبه‌ت كه ئه‌و سه‌ركه‌وتن وپێشكهوتننامهی له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو له رووی سیاسی ودپپلۆماسییهوه گه‌یشتووته قۆناغێك كه نه‌یارانی گه‌لی كورد له سه‌ر ئاستی ناخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گۆشه‌گیری بكه‌ن یانیش به‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك ئامرازه‌وه كه به سوودی خۆیان و له دژی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی بێت گه‌مارۆ و دواتر لاوازی بكه‌ن . رووداوه‌كانی پێش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به گه‌مارۆی دارایی و ئابووری و سه‌ربازی له كاتێكی هه‌ستیاردا كه‌ئه‌ویش شه‌ری جیهانی تیرۆر بوو ده‌ستیپێكرد دواتر له‌گه‌ڵ ئامرازه نێوخۆییه‌كان و دروستكردنی سیناریۆی جیاواز بۆ لێدان وسه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌یارن به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڕێگه‌ی په‌ڵاماردان و گه‌له‌كۆمه‌كی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌م له‌رووی سه‌ربازی و هه‌میشه له رووی دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه ویستیان كۆتایی به قه‌واره‌ی هه‌رێم كه هه‌م ده‌ستووره‌وه و یاساییه و هه‌روه‌ها پرسی کورد کە هەرێمی کوردستان خاوەن پرسێکی جیاوازە لە عێراقدا؛ ویستیان ئه‌وه‌یه كه تاكه هه‌رێمی فیدڕاڵ له عێراقدا كۆتایی پێ‌بێنن و عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سیسته‌می ناوه‌ندگه‌رایی و دیكتاتۆری.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و كانزا و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌و هه‌وڵه نه‌زۆك و گه‌مارۆدانه‌ی گه‌لی كورد و به‌كارهێنانی دادگاییه‌ك كه هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نییه و ته‌نها به فه‌رمانی تاران و به‌غدا و شۆڤێنییه‌كانی ده‌خوڵێته‌وه و بریار دژی گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی و ئینجا به سوودی ناحه‌زانی كورد ده‌رده‌كات تا ئێستایش بەردەوامیی هەیە و به‌تایبه‌ت له دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا متمانه له نێوان كوردستان و عێراق دروست نه‌بۆته‌وه و گۆرانكاری ریشه‌یی له‌و په‌یوه‌ندییانه دروستبووه ، چونكه لایی هه‌مووان روون و ئاشكرایه كه پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌روه‌ها رووداو‌و پێشهاتێكی سیاسی و سه‌ربازی ساده نه‌بوو ، به‌ڵكو له پێناو شكاندنی شكۆ و ئیرداه‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتووه‌ته لووتكه و بۆیه تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌وه‌ی كه كۆتایی به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنن و گه‌مارۆ وگوشارهكان هه‌رێمی كوردستان بێنێته چوارچێوه‌ی پارێزگاییهك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ڕێگه‌ی ئه‌و دادگا شۆڤێنییهكهوه و لینكی تره‌وه به پیلانی تاران و به‌غدا گۆشه‌گیر بكرێت ..
ده‌مهه‌وێت ،ئاماژه بهراستییهك بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پاڵپشتی ئێران له‌و هه‌وڵی ئه‌وه دان كه،
یه‌كه‌م، مه‌رامیان ئه‌وه‌یه كه ، كوردستان له رووی فرۆشتنی نه‌وت و وزه‌وه ، كارتێكی به‌هێز و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێودهوڵةتیی گۆشه‌گیر بكات ، چونكه كوردستان تاكه هه‌رێمه له سه‌ر ئاستی عێراق كه مامه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ بكات له رووی فرۆشتن و گڕێبهستهكانییهوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جیهان. ئه‌وه‌ش نه‌خشه وپیلانگێرییهكی شوومی دادگایی به‌ناو فیدڕالییه له پێناو لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
دووه‌م ، هه‌روه‌ها عێراق به پاڵپشتی ئێران ، له رووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوورییه‌وه په‌ڵاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نێكی نێوخۆیی هه‌ڕێمی كوردستان ئه‌ویش له ڕێگه‌ی نه ناردنی به‌شه مووچه و بودجه وه‌ك ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،تا لهوڕیگهوه ناڕه‌زایی و ناكۆكیی جه‌ماوه‌ری چەندان جار لە دژی حکوومەتی هەرێم زیاد بکات و، ئەو جیاوازییەی لە نێوان بەغدا و هەرێمیش هەیە نەمێنێت. مەبەستم لە جیاوازیی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان و بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنانە، وەک ڕێگه‌وبان و کەرتی نیشتەجێبوون و گەشتیاری کە لە هەرێمی کوردستاندا چەندان جار باشترە لە هی عێراق.ئه‌وه‌ش دژایه‌تیكردن و ئیره بردن وهه‌نگاوێكی ناڕه‌واییه بۆ ڕێگریكردن له گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
“كوردستان تاكه هه‌رێمه له سه‌ر ئاستی عێراق كه مامه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ بكات له رووی فرۆشتن و گڕێبهستهكانییهوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جیهان”
كه‌چی ده‌یان جار خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاست وباشووری كوردستان به ئاشكرا ویستیان ئه‌وه بووه كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتوو بژین تا ناوچه‌كه‌كانی خۆیان كه هیچ جۆره خزمه‌تگوزاری و سه‌ره‌تایی ترین پێشكه‌وتنی نه‌بووه .
سێیه‌م ، مووشه‌كبارانكردن و درۆنبارانكردن و به‌كارهێنانی هه‌ندێك جیزب و لایه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و ئینجا پاساوهێنانه‌وه‌ی تاران به بوونی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به هه‌ڕه‌شه‌كردنی په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان له‌رابردوو و ئێستاشدا ، ئاماژه‌یه به ڕق و پیلانگێری به‌غدا و تاران دژ به هه‌رێمی كوردستان . هه‌موو ئه‌م پیلانگێری و گه‌مارۆدانانه درێژه‌پێده‌ری پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌رن به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه گه‌لی كورد نێوماڵی خۆی ڕێك بخاته‌وه و له‌پ پیناو شكستپێكهێنان به هه‌وڵی لاوازكردنی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و چونكه دوژمنان و ناحه‌زان هه‌رگیز چاویان به ته‌بایی وپێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و رابردوو و ئێستاش شێواز و ئامرازیی زۆریان به‌كارهێناوه و ده‌هێنن به‌ڵام به پشتوانی خوا و دانایی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هێزولایه‌نه نیشتماپهرهوهكان و ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌لی كورد شكست به گه‌مارۆ و پیلانگێریی و خه‌ونی ناحه‌زان دێت به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر و كوردستانێكی به‌هێزتر .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.