▪ تورکیا دەوڵەتێکی بەرژەوەند خوازە لەناوچەکە هەرێمی کوردستان….
شەیما حەمید دولەمەری
بەدرێژایی مێژوو تورکیا وەکو دەوڵەتێکی بەرژەوەند خواز و داگیرکەر بەرامبەر بە نەتەوە جیاوازەکان دەردەکەوێت لەناوچەکە بەتایبەتی گەلی کورد، کورد بەدرێژایی مێژوو هاوسۆز و هاوپەیمانی ئەو دەوڵەتە بووە لەکاتی تەنگانە کورد هاوبەشێکی ڕاستەقینە بووە، بەڵام ئەوەی تورکیا لەبەرامبەر گەلی کورد پەیڕەو دەکات وەک بێ منەتیەک دیارە لەئاست ئەو دڵسۆزیەی گەلی کورد، هەرکاتێک تورکیا بەرژەوندیەکی هەبووبێت بەرامبەر بەکورد ئەو کات هەوڵیداوە کورد بکات بەهاوبەشی راستەقینەی خۆی، دوای جێبەجێ کردنی بەرژەوندیەکانی ئیتر پشتی لەکورد کردووە و کوردی بە تیرۆرست و گەلێکی بێ ئابڕوو وەسفکردووە، ڕیفراندۆمی کوردستان باشترین بەڵگەن بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستی ئو دەوڵەتەمان شرۆڤەکردبایە، کاتێک گەلی کورد لەباشوری کوردستان ڕیفراندۆمی کرد تورکیا وەکو یەکەم وڵات بەڕهەڵستی کرد دژی ئەو بڕیارە کۆمەڵێک ڕێگای بەکارهێنا بۆ ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی گشتپرسی گەلی کورد، یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بەکاری هێنا داخستنی دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بوو، هاوبەشی کورد و تورکیا لە قازانجی هەردوو لادایە بەتایبەتی بۆ تورکیا، چونکە تورکیا لەهندێ لایەن سود لەو هاوبەشیە وەردەگرێت وەکو ڕێگای بازرگانی نەوتوو گازی هەرێمی کوردستان، بۆیە لەسەر تورکیا ئەرکە پێداچونەوە بە خودی سیاسەتی خۆیدا بکاتەوە ئەو دژایەتیانەی بەرامبەر بە کورد هەیەتی بیگۆڕێت بۆ سیاسەتێکی یەکگروویی و دڵسۆز بەرامبەر بە گەلی کورد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.