▪ نیگەرانیی درێژخایەن زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت


ساخلەمی، زێ بادینان

نیگەرانی درێژخایەن Chronic Worry حاڵەتێكی دەروونی باوە لە سەردەمی ئێستاماندا كە لە هەموو حاڵەكاندا دەبێتە ئەگەری سترێس و گوشاری دەروونی. گەلێك كەس رۆژانە بەدەست نیگەرانی درێّژخایەنەوە دەناڵێنن، گرفتەكە تا رادەیەكی زۆر لە پەستی دەچێت كە دەبێتە هۆی هیلاكیی دەروونی و فیزیكی. نیگەرانی درێّژخایەن وەكو گەردەلوولێكی هزری، وەكو چاڵی بێ بن وایە كە تووشبوو رۆژانە دەكەوێتە ناوی كە هاوكاتە لەگەڵ نەبوونی توانا بۆ رێگرتن لە بیركردنەوە لە چەند شتێكی تایبەت كە هێشتا روویان نەداوە یان بەشێك بوون لە رابردووو، ئەمەش كوالیتی ژیان بە توندی دادەبەزێنێت. نیگەرانیی درێژخایەن كاریگەریی دەروونی و جەستەیی بەدواوەیە، گرفتە راستەقینەكە لەوكاتەدا دەستپێدەكات كە نیگەرانی دەبێتە بەشێك لە ژیانی رۆژانە و هەموو بیركردنەوەكان داگیردەكات. نیگەرانی هۆكارە بۆ كاردانەوەی بایۆلۆژی لە لەشدا بێ ئەوەی كە دركی پێبكرێت، بۆنموونە كاردانەوەی مێشك بە شێوەی زیاد دەردانی كۆرتیزۆل Cortisol كە بە هۆرمۆنی سترێس ناسراوە و هۆكارە بۆ گرژبوونی ماسوڵكە هاوكات لەگەڵ سەرئێشە، سك ئێشە، سەرسووڕان. جگە لە كۆرتیزۆل، ئاستی هۆرمۆنی ئەدرینالینیش Adrenaline لە خوێندا بەرزدەبێتەوە. نیگەرانی دێژخایەن هۆكارە بۆ هەستكردن بە ماندووبوونی درێژخایەن یان هیلاكیی فیزیكی، هەروەها سستمی بەرگریی لەش لاواز دەكات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی ڤایرۆسی و بەكتریایی زیاد دەكات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.