▪ بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

دوای پێکدادانی بارهەڵگرێک لەگەڵ چەند پاسێکدا لە هیندستان ، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و بەلانی کەم ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

موکێش شەریفاستافا، بەرپرسێکی ئەمنی ویلایەتی مادایا پرادێش لە هیندستان ڕاگەیاند: كەلە وێستگەیەکی نزیک گوندی باروخێر لە نزیک تونێلی موهانیە لە ناوچەی سیدی ئەو ویلایەتە بارهەڵگرێک لەگەڵ چەند پاسێکدا تووشی پێکدادان بوون.

ئاماژه ی به وه شدا: له م ڕووداوەی هاتوچۆدا 14 که س گیانیان له ده ستداوه و بەلانی که م 50 که سی دیکه ش برینداربوون، لەو ژمارەیەش بارودۆخی ١٥-٢٠ کەس ناجێگیرە.

بەگوتەی پۆلیس، ئەو بارهەڵگرە باری چیمەنتۆی پێبووە و دوای ئەوەی یەکێک لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوە، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دواجار خۆی بە سێ پاسدا کێشاوە کە لە تەنیشت ڕێگاکە وەستابوون.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سەختی برینەکانیان، هەشت کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.