▪ چارەنووسی نیوەی کوردستان لە دەستی ناسیاسیەك…

ئەسرین عاسی شوانی:

دەست بردن بۆ هەندێ دەستەواژە لە نیو سەرۆکی یەکێتی کە خۆی پێی وایە ئاگای لە هیچ شتێکی ئەم کورداستانە نییە، کە زۆر چاك ئاگاشی لێیە کالفامی و ئەوپەری نەزانی سیاسیە، لە کاتێک دا تۆ خۆت بە خاوەنی نیوەی کوردستان بزانت.

“بافڵ” دەلێ ئاگاداری پەیامی لاهوری ئامۆزام نیم کەچی هەموو کێشمەکێشمی ئێستای لەگەل ئەوە و چاودیری شێلم خواردنی سەر عارەبانەکەشی دەکات. خەبەری نییە لە کوشتنی “هاوکار جاف” و “موراد کانی کوردەیی، بەلام دەلێ تۆمەتبارانیش تەسلیم دادگا ناکەم.

بێ خەبەرە لە رۆیشتنی ئەژی ئەمین و فرۆشتنی کەرکوک و بێخەبەرە لە داهاتی سلێمانی و حەزی لە شێتخانەی حیزبایەتییە.

دوێنێ ئەوەندە قوبادی برای ئیحراج کرد، قوباد لەوێبا لە قاعەقا رایدەکرد، وتی من قوباد دەناسم و ماوەیەکە پێکەوەین وەك بلێ برای نەبووبێ هەرگیز، هەروەها دەلێ قوبادی برام چاوەرێی یەک تەلەفۆنەو پێی بلێن کاکە بۆ ناێی بۆ کۆبوونەوە.

هەر شتێکی بگوتبا دوای دوو دەقە یەکسەر شتێکی تری دەوت پێچەوانەی قسەی پێشوتری بوو، ئەتەکێتی وەرگرتنی پرسیارەکان و دانیشتن لە پانێل و تەحاموڵ کردن لەگەل پرۆتۆکۆڵ.

ئەمە نزیک بونەوەیە لە خنکان لەناو زۆنگاوی نەزانی و بەرێوەبردن تا کەی یەکێتییەکان چاوەرێی ئەم کابرایە دەکەن یان هەر خۆیان ئەم بەزمەیان پێ خۆشە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.