▪ نەورۆز………
هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
وا نــەورۆزە نــەورۆزە
بــاپێشـــوازی لێبکـەین
چەپکە نێرگزی بۆنخـۆش
لە سنگ و بـەرۆک بدەین
…
دەم بە گۆرانی و ســـرود
بـــەرگی ڕەنگین بپۆشین
بەشـداری ئاھەنگ بکەین
شــادی و خۆشی بنۆشین
…
بــە ئــــاوازێکی دڵگیر
دەڵێین نەورۆز بەخێربێی
ئای چەندە شــادومانین
کاتێ لەگـەڵ نێرگز دێی
…
١٣/٢/٢٠١٩
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.