▪ سـەرۆك بـارزانـی نـەخشـە داڕێـژەری ڕاپـەڕیـنە مـەزنـەكـەی گـەلـی كـوردسـتان لـە سـاڵـی «١٩٩١ » شـكۆداربێـت ئـەم یـادە مـەزنـە

لانە محــــەمەد

پیرۆزبێت ھاتنەوەی (32)ـەمین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەھاری گەلی کوردستان ، لە ڕاپەریندا خەڵکی کوردستان بە تێکڕا بە یەک دەنگ ،ستەم و داگیرکاریان ڕەتکردەوە و زەنگی سەرکەوتنی ڕاپەرین بەسەر ڕژێمی بەعس ھەر ڕۆژە و لە شارێک لێ دەدرا ، ڕاپەرین دەستکەوتێکی مەزنی کوردستانیان بوو، ئەندازیاری راپەرینە مەزنەکەی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزانی بوو، ڕاپەرین وەستانەوە بوو دژی زوڵم و ستەم و داگیرکاری و وێرانکاری،کە تێیدا بەھا مرڤایەتیەکان و رەوشتبەرزی کوردستانیان بەرامبەر رژێمی ستەمکار لەوپەری بەرزی دابوو،سەلمێنرا کە روحیەتی رووبەرووبونەوەی ستەمکاری لە ناخی تاکی کورددا رەگ و ریشەی داکوتاوە بۆ ھەمیشە، راپەرین فێری کردین کە ئازادی و سەربەستی مافی ھەموو گەلێکە بەڵام بە ھەوڵدان و یەکبوونی ڕاستەقینە و کوردپەروەری بە وەفا و دڵسۆز زیاتر بەردەست دەبێت و بەردەوامی دەبێت، لێکەوت و بەرھەمەکانی راپەرینی ئاداری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ئێستا زۆر روون دیارن، لە دوای راپەڕینیش سەرۆک بارزانی ، یەکەمین سەرکردە و سیاسی و ڕێبەر و سەرۆک بوو، داوای دروستکردنی حکومەت و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراسی کوردستانی کرد،تاکو ھەرێمی کوردستان بکەوێتە سەر پێی خۆیی و خاوەن دامەزراوەی تایبەت بەخۆی بێت کە بوو بەردی بناغەی دیموکراسی لە کوردستان ، حکومەت و پەرلەمان و قەوارەیەکی دەستوری لێ بەرھەم ھاتووە.

پیرۆزبێت سی و دووەمین ساڵیادی زنجیرە ڕاپەرینی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ شەھیدانی راپەرین و گشت شەھیدانی ڕێگای رزگاریخوازی کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.