▪ ڕاپه‌رین ناونیشانی شۆڕشی كوردستانی بۆ ئەزموونی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان گۆڕی
ئەحمەد گلی
“٣٢” ساڵ بەسەر یادی وێستگەیەكی هەرە پڕشنگداری تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا تێده‌په‌رێت، كە گه‌لی کوردسان، بوێرانەو بۆ یەكەمین جار چەخماخەی ئازادیان لێدا و دەرگای سەرانسەری بەڕووی كوردستاندا كرایەوە و سیمای شۆڕشی مێژوویی شاخەكان، بۆ ڕوخساری خەباتی سڤیل لەشارەكان گوزرایەوە و ئەزموونی حوكمڕانی كوردی لەدوای سەدەیەك لەتێكۆشان بەرهەم هات.
ڕاپەڕینی گەلی کوردسان، ستەم و جینۆسایدەکانی رژێمی بەعسی ڕووخاوی, له‌باشوری كوردستان ڕاماڵی و ئاستی خەباتی گه‌لی كوردستانی لەئاستێكی لۆكاڵی و داخراوەوە، بۆ ئاستی دۆزێكی ڕەوا لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهان بەرزكردەوە و ناونیشانی سیاسی شۆڕشی كوردستانی، بۆ ناونیشانی ئەزموونی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان گۆڕی و بەهەموو پێوەرەكان گۆڕانكاری ڕیشەی بەدی هێنا.
لە کاتێکدا یادی ئەم ڕاپەرینی مەزنی گه‌لی کوردستان دەکەینەوە, ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی رژێمی به‌عسی ڤاشست و دیكتاتۆره له‌ناوچووه‌كانی پێشینه‌یان, هه‌وڵی حوكمڕانی عێراق ده‌ده‌ن و لە کەرکووکی دڵی کوردستان و ناوچەکوردستانیە داگیرکراوەکان شەرانگێزی و ستەمیان له‌ئاست كورد گەشتۆتە لوتکە, له‌بیریان كردووه ئیرادەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان هەرگیز لەشكان نایەت و “كیمیا باران و ئەنفال و ڕاگواستن و ته‌عریب و جەنگی قەڵاچۆكردن”، كە لوتكەی بەربەریەتیه له‌مێژووی هاوچەرخی مرۆڤایەتی, لەسەردەستی سەدامی گۆربه‌گۆر لەدژی گەلی كوردستان بەرپاكرا بوو, به‌ڵام هەرگیز توانای سڕینەوەی ئیرادەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستانی نه‌بوو، بەدڵنیایی گەلی کوردستان دەگات بەئامانجی خۆیی کەسەروهری و سهربەخۆیی یەکجارییه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.