▪ پێویستە تورکیا لەوە تێبگات کە کورد تاکە نەتەوەیە هاوپەیمانی بێت.
فەراح فەریق شێروانی
لەسەدەکانی ڕابردوو ئەو چوارچێوە جوگرافیەی کە کورد و تورکیای کردۆتە هاوسنووری یەکتری، لە گەلێک جەنگ و شەڕەکانی ڕابردوو کورد وەکو گەلێکی قارەمان جگە لە بەرگری کردن لەخۆی بەرگری کاربووە لەبەرامبەر هەر هێرشێک کە کرابێتە سەر دەوڵەتی تورکیا، تورکیا لە پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی دامەزرا و دروست بوو، هەر لەو کاتەوە کورد پێگەیەکی بەهێزی هەبووە لە بەرگری کردن لە تورکە عوسمانیەکان، بەنمونە جەنگی چاڵدێران کەلە ساڵی ۱٥۱٤ ڕوویدا لەنێوان عوسمانیەکان و سەفەویەکان، مەیدانی ئەو جەنگە خاکی کوردستان بووە کورد ڕۆڵی گێڕا لەو شەڕە چووە پاڵ تورکە عوسمانیەکان بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی سەفەوی، مەبەست لە ڕوودانی ئەو جەنگە بۆ هەردوو دەوڵەت داگیرکردنی خاکی کوردستان بوو، بەڵام عوسمانیە تورکەکان بە کۆمەڵێک وەعد و بەڵێنی بریقەدار کوردی لەخشتە بردوو کردیە بەرەی هاوپەیمانی خۆی، دوای تێپەڕبوونی ئەو جەنگە و سەرکەوتنی عوسمانیەکان ئەو بەڵێنانەی کە بەکوردیان دا لێی پاشگەزبوونەوە و جێبەجێیان نەکرد، ئەم پیلانە و دەیان پیلانگێڕی تر دژی کورد جێبەجێ کران، کورد هەر نەوەستا بەردەوام پاڵپشتوو پشتەوانی تورکیا بووە، بەڵام تورکیا تاکو ئیستا دانی نەناوە بەو دۆستایەتی و دڵسۆزیەی کە کورد هاوسۆزی بووە لەکاتە سەختەکان، ئەو بارودۆخە یەک لەدوا یەکانەی کە تورکیای گرتۆتەوە کورد بەژداری یەکەم بووە کە بەهانای ئەو دەوڵەتەوە چووبێت هاوبەشی بکات، بەڵام تاکو ئیستا تورکیا ئەو قناعەتەی بۆ دروست نەبووە کە کورد بە هاوپەیمان و دۆستی دێرینی خۆی بزانێت.
“بەڵام تورکیا تاکو ئیستا دانی نەناوە بەو دۆستایەتی و دڵسۆزیەی کە کورد هاوسۆزی بووە لەکاتە سەختەکان”
چەندین هۆکار هەن کە تورکیا لەبەرامبەر کورد بێ هەڵوێستە، هۆکاری یەکەم تورکیا لەوە ئەترسێت کورد بەهێز دەربکەوێت لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی هەڵوێستی هاوپەیمانی، خاڵی دووەم ترسی ئەوەی هەیە دەوڵەتانی دراوسێ وەکو ئێران و عێراق و سوریا دژایەتی بکەن و پەیوەندیەکانیان بەرەو ئاڵۆزی بڕوات، ئەوەی دەمی تورکیای داخستووە و بێ هەڵوێستە چەکدارانی پەکەکەن چونکە ئەو هێزە چەندین ساڵە شەڕی تورکیا دەکات و وەکو هێزێکی کوردی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئازادی دەدات، لەکاتی ڕوودانی ئەو بومەلەرزەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە تورکیای گرتەوە هەڵوێستی کورد دیاربوو کە وەکو تیمی یەکەم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان کرد بە ئازادکردنی هاوڵاتیانی سڤیل و یارمەتی دانی بریندارەکان و دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارەکان و دابیکردنی دەرمان و خۆراک بۆ هاوڵاتیانی لێ قەوماو، چۆن دەکرێت تورکیا ئەو هەڵوێستەی کورد لەبەرچاو نەگرێت و سوپاسی گەلی کورد نەکات لەبەرامبەر ئەو کارەی کە کورد کردی، ئەو کارەی کورد کردی بووە هۆی گۆڕانکاری لە عاقلیەتی بەشێک لە گەلی تورکیا کە لەڕێگای تۆڕە کۆمەلایەتیەکان سوپاسی کوردیان کردوو داوای لێبوردنیان لە کورد کرد لەدژی ئەو هەوڵانەی کە لە ڕابردوو دەرحەق بە کوردیان کردبوو لەڕێگای توندوو تیژی دژی تاکی کورد لەو وڵاتە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.