▪ ٨ مارس ڕۆژی ژنان و ئافرەتان پیرۆزبێت…

لانــــــە محەمەد

8ی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، بەگشتی لەم رۆژەدا کوردستانیش هەندێک ئاهەنگ و بۆنە و کۆڕ و سیمناری تایبەت بە خانمان بەڕێوەدەچێت و خەڵاتیش بە بەشێک لە خانمان دەبەخشرێت.

لەڕوی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی بوێرانە هەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێبیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبهێنێت، لەڕێگای ئەو کارەی کە خۆی خواستی لەسەریەتی شکاندنی بەربەستەکان، لەلایەکی دیکەوە دژی زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کۆشش دەکرێت بۆ نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکردن بەرامبەر بە رەگەزی مێ و سەیرکردنی وەک مرۆڤێک.

بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان ئەم ڕۆژە پشوی فەرمیە و چالاکی گەورە سازدەکرێت، وەک ئازرباینجان و ئەفغانستان و کەمبۆدیا و چین و جۆرجیا و تورکمانستان و روسیا.

لەڕوی مێژوییەوە هۆکاری گۆڕینی 8 مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1857، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.

ئەمڕوداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕوی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی 1907 لەیادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له‌ 8ی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ‌ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، ئەم هەوڵەش بەردەوام بو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری خانمانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد)

پاشان لە 19ی مارسی ساڵی 1911 خانمانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شه‌قامه‌كانی وەک ئەڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارك، بەڵام ئەم رێژەیە لە ئۆتریش هێندە دەگاتە نزیکەی 30 هه‌زار كه‌س، لەئەنجامی ئەمەش هێزه‌كانی پۆلیس هێرش دەکاتە سه‌ریان به‌ لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە.

پاش هەمو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ژنان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، 8ی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.

لەدوای ئەم بڕیاڕەش ژنانی شۆڕشگێڕ لە چەندین وڵاتی دیکە لەم ڕۆژەدا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و نەهێشتنی زوڵم و ستەم خۆپیشاندانیان دەکرد، لە ساڵی 1921 دا ” ژنانی ئه‌نترناسیوناڵی سێیه‌می كۆمۆنیستی مۆسکۆ ڕۆژی 8ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ژن په‌سه‌ند كرد، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیش پەرەی سەند و بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا و چەندینی تر.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.