▪ ئایین و ڕۆشەنگەری…..

نەوزاد محەمەد

١-٢

ڕۆشەنگەری، بزوتنەوەیەکی هزری و فەلسەفی یە، بیرکردنەوە لە چوارچێوەی مەنتق دا، دیدێکی فراوان و بەردەوامە و پەیوەندارە بە هێزی عەقلی مرۆڤەوە.

لەم تەوەرەدا هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر ڕۆشەنگەری لە چوارچێوەی ئایین، بە تایبەت ئاینی ئیسلام و مەسیحی دا و تەنها لە پرسی دابەش بوونی ئاینی دا.

سەرەتای پەیدا بوونی لێکترازان و پەرتەوازەیی ئاینی لە ناو خودی یەک ئایین دا و پەیدا بوونی بەرەی جیاواز، دواتر توند بوونی کێشەکان تا گەیشتن بە ئاستی رووبەرووبونەوەو هەڵگیرسانی شەڕ و کوشتار و خوێن ڕشتن، تا دەگاتە ئاستی پەیدا بوونی ڕۆشەنگەری و هوشیاری و ڕۆڵی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دامرکاندنی رق و قینە و کۆتایی هێنان بە مێژوویەکی خوێناوی و گەڕانەوە بەرەو ئاشتی و پێکەوە ژیان.

دستپێک لە ئاینی مەسیحی دەبێت و دەگەڕێینەوە بۆ ساڵی ١٠٥٤ی زاینی، سەرەتای پەیدا بوونی دابەش بوون لە ناو کەنیسەی مەسیحی کە دابەش بوون بەسەر دوو بەرە یان دوو کەنیسە دا، ئەویش کەنیسەی کاسولیک و کەنیسەی ئارسودۆکس، هەروەها بە رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی ناو دەبرێن.

ئەم دابەش بوونە لە کەنیسەی مەسیحی دا زیاتر لەسەر بنەمای ئاینی بوو، ل بابەتی روحی و باوەری و پابەند بوون و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کەنیسە بوو.

ئەم دابەش بوونە بەردەوام لە قۆل بونەوەو لێک دوورکەوتنەوەدا بو، تا گەیشتە ئاستی رووبەرووەنەوە و پەیدا بوونی شەڕ و کوشتار.

– شەڕی ئاینی فەرەنسا لە سەدەی ١٦.
– شەڕی ئاینی ئێرلەندا لە سەدەی ١٧ .
– شەڕی ئاینی ئەلمانیا لە یەدەی ١٨ .
– شەڕی ئاینی ئیسپانیا لە سەدەی ١٩ .

لە هەر قۆناغێکیش دا، پیاوە ئاینی و بیرمەندەکان کۆ دەبونەوە تا بڕیارێک لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ و کوشتار بدەن.

لە نێوان سەدەی ١٨ و ١٩ دا، لە سەردەمی پەیدا بوونی بزوتنەوەیەکی هزری ڕۆشەنگەری لە رۆژئاوادا، کە بە شێوەیەکی مەنتیقی بیری لە پرسان دەکردەوە.

ئەوەیان بووە هۆکارێک کە لە چوارچێوەی ئاینی دا و بە شێوەیەکی جیاواز بیر لەوە بکرێتەوە چۆن کۆتایی بەم لێکترازانە و ململانێیەی ناو کەنیسەی مەسیحی دا بهێندرێت و ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان فەراهەم بکرێت.

بەم بیرکردنەوەیە توانرا کۆتایی بە ململانێیەکی دورو درێژی ناو کەنیسە بهێندرێت، ئەمەش نیشانەی کاریگەری پەیدا بوونی ڕۆشەنگەری و هوشیاری یە لە ناو کۆمەڵگا دا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.