گرنگترين كارامەییەكانی كەسی
غەیدا بێرۆخی
لێهاتوویی یاخود كارامەیی كەسی ئەو كارامەییانەن كەدەتوانرێت بەدەستی بێینن لەكاتی دیاری كردنی خالی بەهێز ،و كارامەیی كەسی دابەشی سەر دوو بەش دەبێت یەكەمیان كارامەیی تەكنیكی كەتایبەتە بە كارو چالاكیەكانی تایبەت بە كار ،دووەمیان كارامەیی كۆمەلایەتی كەتایبەته بەلایەنەكانی كەسی وەكو هەست وسۆز و شێوازەكانی گەیاندن وكاروباری كۆمەلایەتی و سەركەوتن ئەم جۆرەیان دەردەكەوێت لەپەیوەندی لەگەل كەسانی تر ئینجا خێزان بێت ، هاورێی بیت یلود هاوپیشە بێت .
كارامەیی كەسی لەكاركردن دا
ئەوەش دابەشی چند بەشێك دەبێت لەوانە :_ . یەكەم
لێوەشاوەیی و هەلگرتنی بەرپرسیاریەتی
زۆر گرنگە بزانین مرۆڤ بەشێوەیەك بێت كەبتوانرێ متمانەی پێی بكرێت و پشتی پێی ببەسترێت لەكارەكەی دا بەشێوەیەك كەخاوەن كاران دەیانەوێت كەسێكیان دەست كەوێت كە بەرپرسیاریەتی هەلگرێت و باوەرو متمانەی تەواوی بەخۆی هەبێت كەرێگای لەپێش كراوە دەبیت كە بتوانێت ببێت بە بەرێوەبەر یان سەركردە
دووەم : _ نەرمی نواندن دا لەكاردا : بریتیە لەوكارامەییەی كە یارمەتیدەرە لە كارلێك كردن و پەیوەندی لەگەل كەسانی تردا ئەویش ئەو كەسانەن كە هاوران لەگەل دەوروبەریان لەشوێنی كاردا ئەو كەسانە كاری زۆر باش دەكەن بەشێوەی گروپ .
سێیەم :_ ئەرێنی و ئارەزوی كاركردن ، ئەمەش بریتیە لەدۆزینەوەی هاندەر لای فەرمانبەران تاكو پەرۆشی كاركردن بن كە وا دەكات بە شێوەیەكی جدی كارەكان راپەرێنن
چوارەم :_ بیركردنەوە ، دەبێت فەرمانبەر توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەبێت كەدێنە بەردەمی
كارامەیی لەبەرێوەبردنی پەیوەندی كەسی
یەكەم :_ دوپاتی كەسی ، ئەوەش كارامەیی هەلسوكەوتی زارەكی و نازارەكی دەگرێتەوە كە یارمەتیدەرە لە دەربرینی هەستی ئەرێنی و نەرێنی و بەرەنگاربونەوەی ئەو پالەپەستۆیانەی دێنە رێگای ئەمەش ئەمانە لەخۆ دەگرێت
بەرگری كردن لەمافە تایبەت و گشتیەكان
لێبوردنی ئاشكرا
سەربەخۆیی لە را دەربرین
رەخنە
سەوداگەری
گلەیی
تورەیی
سەركوت كردن
دەربرینی سەرسامی
راستگۆیی
دەربرینی نارەزایی
كارامەیی لە دروست كردنی پەیوەندی لەگەل كەسانی تر وەكو :_
تیگەیشتن
بەشداری كردن بەویژدانەوە
كۆنترۆل كردنی سۆز
لەخۆگرتنی ئەركەكان پەیوەندی
دلسۆزی
پەیوەندی كاریگەر ‘ بريتيه لەو پرۆسەی كە یەكێك ل لایەنەكان پێی هەلدەستن بەگواتنەوەی پەیام بۆ لایەنەكەی تر چ بەشێوەی زارەكی بیت یاخود نازارەكی بیت بۆ بەجێهێنانی ئامانجێكی دیاریكراو ئەمەش ئەمانە لە خۆ دەگرێت گوێی گرتن ، خستنەروی داتا ، نوسین بە شێوەیەكی روون ، خوێندنەوە بەشێوەیەكی خێرا و كاریگەر ،بەرێوەبردنی گفتوگۆ
:_ كارامەیی كەسی بۆكەسایەتی سەركردە
ئەمەش یارمەتیدەرە لە دروست كردنی پەیوەندی بەهێز لەنێوان خەلك كە كاریگەری ئەرینی دادەنێت لەسەر كار و خەلك بە گشتی كە ئەمانە دەگرێتە خۆی ، زیرەكی ، تورەبوونی تەندروست ، گرنگیدانی خودی ‘ پێداگیری
كارامەیی كەسی لەبنیاتنانی كەسایەتی
كۆمەلێك كارامەیی هەن كە یارمەتی مرۆڤ دەدەن لە دروست كردنی كەسایەتی كە ئەمانەن ؛ كارامەیی هەلسوكەوت كردن لەگەل كەسانی تر ، كارامەیی گفتوگۆ كردن ، كارامەیی پێشبینی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.