▪ بۆ فۆرن پۆلیسیەکان .. رەنگین و سەنگینەکەی کوردستان،پشتی لە چیا و ڕووی لەخۆرە
د.محمد خدر مولود
نان ئەو نانە وا لە خوانە،قسە لەسەروتارەکەی فۆرین پۆلەسی و(داهۆڵی و مێردەزمەیی ) ی ئێستای ئەمریکییەکانە لە کوردستان ورۆژهەڵاتی ناوین وئوکراینای ناوجەرگەی ئەوروپا دا.
لەکاتێکدا ئەمریکا لە ئوکراینا هیچ سەرکەوتنێکی سەربازی وسیاسیی وا دیار و بەرچاوی ئەوتۆی بۆ ئوکراینەکان بەدەست نەهێناوە مایەی شانازی بێ ، جگە لە تییرکردنەوەی جەنگەکە،بەجۆرێ خەریکە پرسیی پیرۆزو هەرە مەزنی نەتەوەیی ئوکراینەکان لە شێوەگشتییەکەیدا کە ئوکراینی بوونی ئوکراینایە لەنێوان ڕووسیی بوون وئوکراینی بوون دا ، کە خەریکە لە نێوان ( باخمۆت – ئەرتیمۆفسک) دا بە قەتیس ماوی بچەقێتە نێو زڵگاوێ ململانێی دوو بلۆکەکەی جای جاران وراستی پرسەکەی ئوکراینەکانیش بەلاڕێدا بچێ ودڵیان بەوە بدەونەوە و بەوە خۆش بکەن ، ها ئەمرۆ نا وچەند مانگێکی ترە زیریپۆشەکانی لیۆنبارد وئەبرامز دەگەنە ئوکرانیاو ڕووسیای پوتین تەفروتونا دەکەن .
لێرەش لە ناوچەکەدا ئەمریکییەکان لە پیادەکردنی سیاسەتی هێشتنەوەی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا ، هەرلە عیراقی ساڵی 2003ی دوای (پرۆسەی رزگارکردن یا داگیرکردنی عێراق دا)، تا پرسی ئالۆزبوونی سوریا ویەمەن وسعودیە وئیران ومیسروئەفغانستان ومانەوەی هەندێ پرسیش بەهەڵپەسراوی و چارەسەرنەکراوی وتەنانەت هەڵاتن وخۆ رزگارکردن لە بەرپرسیارتی و بە ڕوودامان لە شکستیاندا وا خەریکە ڕۆڵ وپێگەی(دە امریکا..!! گوزارشتە ناودارەکەی حوسنی موبارەکی سەرۆکی پێشووتری میسر) لەق دەبێ و بەرەو کاڵ بوونەوە دەچێ .
ئاخر هەژموونی چینییەکان و ڕووسەکان لەلایەک وئێرانیی وتورکەکان لەلایەکانی دیکە، پێدەچێ هەڕوگیڤەکانی واشنتۆن ئیدی کەس نەترسێنێ و سەردولکەکانیشی بۆ ڕووداوەکانی ئەفعانستان وعێراق لەم ناوچەیەدا و بۆ ئوکرانیای ناوجەرگەی ئەوروپاش کەسی پێ ژیرنەبێتەوە .
ئەوەیان(خاوبوونەوە وکاڵبوونەوەی) پێگەوڕۆڵی ئەمریکایە لەسەرتەختەی شانۆی ڕووداوەکانی جیهاندا،یا( متبوون وسڕبوون ) ە.؟ بەهەربارێکدا بێ ئەو بابەتە بابەتی گەرمی نووسەروشرۆڤەکارانی بوێرە، جگە لە نووسەرو میدیای کوردی، نووسەران و میدیاکانی تر بە ئاشکرا و ئازایانە باسی لێوە
دەکەن ولەگەڵ شرۆڤەکردنیش دا ڕەخنە لە سیاسەت وکاروکردەوە ی ئەمریکیەکان دەگرن .
بۆ بارودۆخی کوردستان و ئەزموونی حوکمداریەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لەدوای وتارە بەڕاداندراوەکەی گۆڤاری ( فۆرن پۆلیسی) و شێرکردنی لەلایەن قونسوڵی ئەمریکی لە هەولێر ئیترحەقوایە چاودێران و نووسە ران و شرۆڤەکارانی کوردستان ئازایانەترو بوێرانەتر بێنە دەست و چاولەو راستی وئەو حەقیقەتانە نەپۆشن کە ئەمریکا وەک فاکتێک فاکت وکارەکترێکی سستی بە ئاینوئۆینە بۆدرێژە پێدانی سیناریۆو سیاسەتەکانی خۆیدا . ئەو هەستی خۆم بەکەم زانینی گەلانی ناوچەکە لەوانەشەوە گەلی کورد ، ئەمریکایان لە نێوان ( رزگارکارو داگیرکاردا) کردۆتە کەڵە گاو مێردە زمە .
ئێرە کوردستانە ، فۆرن پۆلیسەکان، (خانووە ڕەنگین و سەنگینەکەی کوردستان) پشتی لە چیا وڕووی لە خۆرە، ئێرە،نیشتیمان و لانکەی شارستانیەتی سەرەتای مرۆڤی ( شانەدەر) و (هەزارمێرد) ە .
ئێرە نیشتیمانی ڕەنگ وخۆرە هەتاوی ئازادییە ، ئێرە هەولێرە لە دێرینی و مێژوویدا لە دێرینەکانی گێتییە ، لە ناوچەکەدا بە بەراورد لەگەڵ بەغدا و تاران ، دیمەشق وئەنقەرە لە ڕووی دیموکراسیی و پێکەوە ژیانی فرە نەتەوەیی و ئاینییەوە هەرگیز بەراورد ناکرێ .
فۆرین پۆڵیسیەکان نیشتیمانی من ، خۆری ئازادی لێ ئاوا نابێ ، دوێنێ قارەمانە تەلیسمی داعشی تێکشکاندن و کودەتای 16ی ئۆکتۆبەری پوچەڵ کردەوە ، بۆ سەرفرازی و سەربەخۆی هەر لە تێکۆشانە ، با رێگای گەیشتن بە سەرفرازی سەخت و دژواریش بێ .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.