▪ ئیرادە و خۆراگری گەلی هەمیشە كورد سەركەوتووە
رێبوار حەمەلاو شوانی
كاتێك تۆپ ، تانك ، فڕۆكه و زینده‌به‌چاڵكردن وكیمیاباران وتیرۆر و گه‌له‌كۆمه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی و گه‌مارۆدانی ئابووری وسیاسی و دیپلۆماسی نه‌یانتوانیی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكبشكێنن ، ئه‌وا ئاسته‌مه جارێكی تر به گه‌له جاشی نوێی و كۆن و چه‌ند كۆڵكه میدیاكاری و راپۆڕتی ساخته‌كاری وچهواشهكاری ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتوویی گه‌لی كورد تێكبشكێنێت،به‌تایبه‌ت لاپه‌ره‌كانی مێژوویی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌خه‌باتی و تێكۆشه‌رانی ئه‌م خاك و نیشتمانه باشتر به‌ڵگه‌ن به‌وه‌ی كه كاتێك ئیراده و باوه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لێك به‌هێز بوو ، ئه‌و كاته هیچ هێزوچهك وگهمارۆیهك ناتوانێت ئیراده و تواناكانی تێكبشكێنێت ولاوازی بكات.
كاتێك ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن دۆزێكی رهوایین ئاساییه دوژمنان و ناحه‌زانمان دژمان بوه‌ستنه‌وه و هه‌وڵی سرینهوهمان بده‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه كه وایكردووهكه داگیرکەرانی كوردوكوردستان بە درێژایی مێژوو نەیانتوانی ئیرادەی پۆڵایین و نەبەزووی گەلەکەمان لەنێوبەرن، ئه‌وه‌ش راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه هەندێکجار ئیرادەمان لاواز بووە هەندێکجار سڕبووه، بەڵام هەرگیز نەشکاوە و نەسڕاوەتەوە، بۆیە کۆتاییمان پێ نەهاتووە، هەربۆیە لەماوەی دوو سێ ده‌یه حكوومرانی هه‌رێمی كوردستان ، دوژمنانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه پیلانەکانیان گۆڕی و هەوڵی شکاندنی ئیرادەی ئێمەیان خستە ئەستۆی خۆمان، یانی ئەوەی ئەوان نەیانتوانی، جاش و بەکرێگیراوەکانیان لە نێوخۆی كوردستان هاتوون جەنگی ئیرادەی مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
دوژمنان و ڕژێمه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هیچ چه‌ك وسیناریۆی مهترسیداروقڕگهر نه‌ما و درێغیان نه‌كرد له له‌ناوبردنی گه‌لی كورد‌و نیشتمانه‌كه‌ی ، به‌ڵام ئیراده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه هه‌رگیز ناههتهی ، ئه‌وه‌ش بووه بێ ئومێدی تا ئه‌وه‌ی كه له نێوخۆیی كوردستان كه‌سانێك په‌روه‌رده وقورمیش بكه‌ن و له دژمان بهكاربێنهوه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێكاروشێوازی كه‌تێیدا ئامانجی سه‌ره‌كی تێشكاندنی بیروباوه‌ری كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری وو پاشان شکاندنی ئیرادەی ئێمە و کۆتاییپێهێنانمانە.
ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ، له پشت هه‌موو رووداوه‌كانی ئێستای 2023 و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری2017یش بێگومان هەرده‌م له پێناو شکاندنی ئیرادە و شكۆیی گەلی ئێمە بوو، چونکە گه‌لی كورد به‌رابه‌رایه‌تی پارتی و بارزانی لەماوەی جەنگی دژی داعشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، وەک براوەی جەنگی دژی داعش ئیرادە و هەستی خۆبەکەم نەزانینی لە ئاستێکی بەرزدابوو، هه‌روه‌ها توانی سه‌ركه‌وتن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیش بببكاتهوه کوردستانیش ئەو ئیرادەیەی بردە لووتکە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری لێكرا و هەر بۆیە بۆ شکاندنی ئەو ئیرادەیە تا به ئه‌مڕۆ به‌ڕێگه‌ی مووشه‌كباران و هه‌وڵی په‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان له گشت بواره‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه .
ئێستاش، کە چەند ساڵێک بەسەر ئەو رووداوانەدا تێدەپەڕێت، هه‌رێمی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی تازەوە و کارەکتەرێکی گرنگ و کاریگەری ناوچەکەیە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و هاوکێشەی وزە و جوڵەی سیاسی نوێ‌دا هەژمارێکی چاولێکراوە و رەنگە دۆخی جەنگی روسیا – ئۆکرانیا و پێشهاتەکانی بە جووڵەی ژیرانەوە، سەرەنجام بە خزمەتی دۆخی ئێمە بشکێتەوە و دوژمنان و به‌كرێگیراوه‌كانیان هه‌رچی سیناریۆ و كۆسپ و په‌ڵاماردان وهێرشی میدیایی نه‌ماوه به‌كاری نه‌هێنن ، هه‌ر له دادگا و رۆژنامه‌ی بیانی وبه‌ڵام ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتوویی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و ئینجا رێككه‌وتن وهه‌وڵی دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و كرانه‌وه‌ی رووی ئابووری و وزه به‌رووی جیهان و هەوڵی گەیشتن بەو دۆخە ئابووری و وزەیەی دەمانەوێت، بەردەوامە، ئیرادەی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتی کوردستان بۆ ژیانێکی باشتر بەردەوامە و ئیرادەی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان بە رابەرایەتی بارزانی بەردەوامە و سەرەنجامیش له‌م جه‌نگه ئیرادهیشه سه‌ركه‌وتوو و براوه ده‌بین و دوژمنان وبهكرێگیراوانیش وه‌ك هه‌میشه ریسوا و شكستخواردوون..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.