لە هەرێمی کوردستان تاوەکو شەممە شەپۆلی سەرما بەردەوام دەبێت لەوبارەیەوە عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتیی تۆمارکردنی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-03-2023 رایگەیاند، “لەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما 3 بۆ 6 پلە دادەبەزێت، لە هەندێک ناوچەشدا باران دەبارێت”.
گوتیشی: خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستاندا بارانیش دەبارێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.