▪ عێراق دارماوە کەچی نەیارەکانی ناوخۆی کوردستان شانیان داوەتە بەر هەستانەوەی ؟

هشیار شکاک خورشید

سەرەرای ئەوەی لە حکۆمەتە یەک لە دوا یەکەکانی ولاتی عێراق ماف و ئیمتیازاتەکانی کوردستان پشت گوێ خراون ‘ بەلام دەبینین لە هەموو روویێکەوە شارەکانی کوردستان لە پێش شارەکانی تری عێراقن ، جگە لەوەی چەندین ئاستەنگ و بارودۆخە خوازراوەکان و نەخوازراوەکان کە ئەم حکۆمەتانە خستبوویانە بەردەم ئەم کوردستانە لەوانە نەناردنی بەشە بووچەی هەرێم بوو لە لایەن بەغدا كە ئەمەش بە پلان و بەرنامەی هەندێک لە کەس و لایانە نەیارەکانی ناوخۆ بوو کە بەردەوام بیانویان دەدایە دەست بەغدا ‘ تاوەکۆ شایستە دارایەکانی هەرێم رابگرن ‘ لە کاتێکدا ئەوەی کەمێک سیمای جوانی و ئاوەدانی و پێگەی بۆ عێراق هێشتبێت ئەوا شارەکانی کوردستانن وەک لەم وێنەیەدا دیارە ‘ شەری داعش کە گەلی کورد لە جیاتی هەموو جیهان رووبەروویان بوونەوە لەو کاتەدا هەندێک لە کەس و لایەنە نەیارەکانی ناوخۆ پێیان وابوو کوردستان ناتوانێت رووبەروویان بێتەوە ، بۆ ئەمەش فاتیحەیان بۆ نەمانی کوردستان دەخیند ، بەلام ئێستا لێیان دەپرسین ئەرێ ئێوە هەست بە تەریق بوونەوە ناکەن بە بینینی ئەم وێنەیە ؟ ئەرێ ئەو هەموو دژایەتی و رک و کینەیە لە پای چی ؟ ئەرێ بۆ عیبرەت لەوانەی پێش خۆتان وەرناگرن ؟ تۆ بلێی رووی ئەوەتان مابێت جارێکی تر بێنەوە سەر شاشە و مایکەکان ئاوازی دووبارە نەمانی کوردستان بخوێنن ؟ یان ئەوانەی لە شازدەی ئۆکتۆبەر خیانەتیان کرد نیوەی خاکیان بە ولاتێکی دارماو و زەلیلدا فرۆشت پرسیار لە خۆیان ناکەن چۆن کارێکی وا قیزەون و بێ ئەقلانەتان کرد ؟ بەلام ئێمە دەزانین ئێوە هەرگیز بە خۆتاندا ناچن ، چۆنکە ئەوەندە روو قایمن شمشێری مسری نایبرێت ، ئەگەر نا هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەو تەحەدییاتانە کەچی پێشکەوتن و ئاوەدانی و خۆشگۆزەرانی پێشکەشی خەکەی خۆی کردووە ، راستە پێشکەوتنی ولات پارەیەکی مەزن و گەورەی دەوێ ، بەلام لەو گرنگتر بەرێوەبردن و حکۆمرانیەتیەکی باشی و تەندروستی ئەو ولاتەیە تاوەکۆ خەلکەکەی بە خۆشی و خۆشگۆزەرانی بژیت ‘ عێراق لە رووی ئابوری ولاتێکی دەولەمەندە و لە پلەی پێنجەمی یەدەگی نەوتە ، پێویست بوو ئێستا خەلکی عێراق ژیانێکی باش و شایستەیان هەبا ، نەک لە ژیانێکی خراپ و رەزالەتدا بژین ، وەک ئەوەی کە ئێستا وا هەموومان بەچاوی خۆمان دەبینین ، کە چۆن خەلکەکەی باجی حکۆمرانی هەلەی حکۆمەتەکانیان دەدەن ، ئەمەش دەری دەخات عێراق دارماوە کەچی نەیارەکانی ناوخۆی کوردستان شانیان داوەتە بەر هەستانەوەی ، بەلام نازانن بە حەوت پشتیان هەلناستێتەوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.