٣٢ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی ملیۆنی گەلی باشوری کوردستان و دەسەڵاتی ڕەگەزپەرست و دیکتاتۆری بەعسی ڕەتکرایەوە

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

٣٢ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی ملیۆنی گەلی باشوری کوردستان و دەسەڵاتی ڕەگەزپەرست و دیکتاتۆری بەعسی ڕەتکرایەوە. ئەمەمەش دوای ئەو هەموو زوڵم و ستمکاریە هات کە ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بە سەر گەلی کوردستانی داهێنا.

لە ساڵی ١٩٦٨وە تاکۆ ساڵی ٢٠٠٣ی زاینیی رژێمی خوێن مژی بەعس هیچ ئامرازێک نەمابوو لە دژی گەلە ستەمدیدەکەمان بە کار نەهێنێت بە درێژایی قۆناغەکان؛ گشت میکانیزمی ماددی و مەعنەوی لە دژی ڕۆلەکانی گەلەکەمان بە کاریان هێنا.

قۆناغ بۆ قۆناغ هەوڵی ئەوەیان دا ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانی گەلی کوردستان بە گشتی بسڕێتەوە و کوردیش پشکی شێری ستەمی بەعسی بەرکەوت، زیندە بە چاڵکردنی سەدو هەشتا و دوو هزار هاوڵاتی سڤیلی کورد و هەروەها کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج هزار هاوڵاتی بێ تاوانی ئەم شارە و هەروەها کیمیانبارانکردنی شێخ وەسان و بالیسان وبادینان ئەمەو کوشتن و بڕین و تەعریب کردن و شوێن بزرکردن و لە سێداردان بەمەش نەوەستا نزیکەی ٤٨٠٠ گوندی کوردستانیشیان خاپورو وێران کرد.

ھەموو ئەمانە و زورتر بونە هۆی ئەوەی کە گەلی کوردستان بە گشتی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە کە وێنەی ڕژێمێکی وەها ستەمکار لە سەر ئاستی مرۆڤایەتیدا بە دەگمەن دەبینرێت ڕەت بکەنەوە، و لە ترسی دڕندایەتی بەعس گەلی کوردستان بەرەو سنوری دەوڵەتە هاوسنورەکانی باشوری کوردستان کۆچ بکەن و بەرەو چارەنوسێکی نادیار بڕۆن.

کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١ی گەلی کوردستان لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و، ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند بۆ یەکەمین جار تا

“یەکڕیزی وتەبایی گەلێکی خاوەن چارەنوسێکی هاوبەش ئەنجامەکەی هەر سەرکەوتنە”

لە ئەنجام دا بەپێی بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیار لەسەر دروستکردنی هێڵی ٣٦ درا و نەوایەکی ئارام لە چوارچێوەی ئەم هێڵەدا هاتە ئاراوە؛ لەوکاتەوە تاکو ئەمڕۆ بە مەبەستی پاراستنی گەلی کوردستان لە هەڕەشە و پەلامارەکانی بەعس و سەدامی دڕندە.

لە کۆتایدا زەڕورە بڵێین کە یەکڕیزی وتەبایی گەلێکی خاوەن چارەنوسێکی هاوبەش ئەنجامەکەی هەر سەرکەوتنە؛ لە قۆناغی ئێستاشدا هەڕەشەکانی سەر گەل و وڵاتەکەمان کۆتاییان پێنەهاتووە و، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی گەلی کوردستان بە گشتی هەڕەشەکانی ئەمڕۆش بە هەند وەربگرن، دڕندایەتی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بکەنە پەندو سەرمەشقی خۆیان و بە یەکگرتووی و یەکدەنگی ڕووبەڕووی مەرامی نەگریسی داگریکاری زورداری ببنەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.