▪ تەکنەلۆژیا ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە

ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار، ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی و زانا و لێكۆڵەرەكانی بوارەكە، داوای ڕاگرتنی پەرەپێدانی (زیرەكیی دەستكرد)یان كرد بۆ ماوەی شەش مانگ، ئەمەش دوای ئەوەی دەركەوتووە كە زیرەکیی دەستکرد، گەیشتووەتە ئاستێك كە مەترسیی بۆ جیهان دروست كردووە.

ئیلۆن ماسك و دەیان زانا و لێكۆڵەری بواری زیرەكیی دەستكرد نامەیەكی كراوەیان بڵاو كردووەتەوە و داوایان كردووە لە ئێستاوە تا شەش مانگی تر، پەرەپێدانی بەرنامەی رۆبۆت چاتی (Chat GPT4) رابگیرێت، كە لەلایەن كۆمپانیای Open AI خاوەندارییەتی دەكرێت و بەم دواییە پەرەپێدانی بەرنامەكە گەیشتووەتە ئاستێك كە مەترسیی لەسەر كۆمەڵگەی مرۆیی دروست دەكات.

جێی باسە دوا ڤێرژنی بەرنامەی Chat GPT گۆڕانێكی گەورەی بەسەردا هاتووە لە ڕووی خێرایی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و دۆزینەوەی چارەسەر و دروستكردنی وەڵامی دروست و نمونەیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.