▪ تكایه فریایی سلێمانی بكه‌ون!!
ئەسرین عاسی شوانی
به‌قسه‌ی به‌لینده‌ر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌رپرسانی حزبه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره جگه له یه‌كێتی هه‌موویان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت به‌زووترین كات فریایی سلێمانی بكهورێت، شار پربوه له مافیا گه‌ری به‌فه‌رمانی حاكمی یه‌كێتی له‌و شاره پاره له سه‌رمایه‌دار و بازرگان وه‌رگیراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌لێنی ئه‌وه‌یان پێ پڕبكرێته‌وه كه پاره‌كانیان بده‌نه‌وه هاتوون پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن گوایه بانقه‌كانی سلێمانی بێپارهن به‌و هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌دار و بازرگانی سلێمانی ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه و له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، رۆژانه به‌هۆی ته‌سفیه حسابی ناوخۆیی یه‌كێتییه‌وه خه‌ڵك ده‌كوژرێت و هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌رماڵی خه‌ڵكی، به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه پاره‌ی بانقه‌كانی سلێمانی ده‌برێت و ده‌درێته چه‌ك و دواتر ئاودیوی سوریا بۆ په‌كه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی دوێنێ له سلێمانی بینرا وێنه‌ی نییه، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی به‌گروپی مافیا و چه‌كی بێ مۆڵه‌تی حزبیه‌وه هه‌ره‌شه له سه‌رمایه‌دار و بازرگانی ئه‌و شاره بكه‌ن و هه‌وڵی رفاندنی خه‌ڵك بده‌ن سلێمانی لەلایەن گروپێکی چەتەوە بۆتە مافیاخانە، نە یاسا بوونی ھەیە و نە دادگا، چۆنیان بوێ وا دەیدورن، مرۆڤ دەکوژرێ و تیرۆر دەکرێ وبه‌داخه‌وه له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌و شاره هه‌زاران په‌یجی جنێوفرۆش دروست بووه و جنێوبهم و به‌و خه‌ریكی له‌كه‌داركردنی سومعه‌ی خه‌ڵك و ته‌سفیه حسابی ناوخۆیین لهسایهیهی دژه تیرۆری یه‌كێتی خه‌ریكه كوردستان له ئاستی رێكخراوه جیهانییه‌كانه‌وه تێبینی ده‌خرێته سه‌ر به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌تی كوردستان و به‌بێ ئاگاداری عێراق خه‌ریكین سه‌فقاتی ژێربه‌ژێرن له‌گه‌ل نه‌یارانی گه‌لی كوردستان و په‌كه‌كه و فرۆشتنی كۆپته‌ری خه‌ڵكی كوردستان به په‌كه‌كه.
گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و میدیاكارانه‌ی به‌ناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نا‌وێرن قسه بكه‌ن ئه‌وه‌شی قسه بكات ده‌رفێنرێت و دواتر چاره‌نووسی دیار نابێت یان سیناریۆیه‌كی بۆ دروست ده‌كرێت، بەداخەوە سلێمانی بەو رۆژگارە گەیەنراوەئهگهر به‌زووترین كات ئه‌و دۆخه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت سلێمانی ده‌بێته ناوه‌ندێكی مه‌ترسیداری بۆ ئازادی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسان و وه‌به‌رهێنه‌ران بەھۆیەوە دەیانەوێ ناو ناوبانگی ھەرێم لەکەدار بکەن و لە دوایشدا دەھۆلی کەوتنی بژەنن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.