▪ ئه‌وانه‌ی خه‌ونی تێكشاندنی قه‌واره‌ی كوردستان وپارتی یان ده‌بینی بوون به مێژووییه‌كی پڕ ریسوایی
رێبوارحهمهلاو شوانی
مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه به‌درێژایی مێژوویی عێراق نه‌وتی كوردستان نه‌ك هه‌ر نه‌بووه هۆی خوشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی بۆ گه‌لی كورد ، به‌ڵكو ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان هه‌میشه وه‌ك چه‌كێكی كوشنده بۆ سڕینه‌وه‌ی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردستان به‌كاریان هێناوه ، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه ڕێككه‌وتنی ئێستای هه‌ولێر وبه‌غدا به پێی ده‌ستوور له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش ، هۆكار ده‌بێت بۆ ئاشتی و متمانه و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر كوردستان و خه‌ونی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بیریان له كۆتایی هێنان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی ده‌بینی مایهپووچكردهوه .
نەوتی کوردستان لەوەتەی دۆزراوەتەوە، لە لایەن نەیارانەوە دژایەتی كراوە، بە چاوی تەماح و دوژمنكارانە تەماشاكراوە؛ ئەگەر ئێستە بەپێی ڕێککەوتن و دەستووری پەسەندکراوی وڵات، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی “هەولێر ـــ بەغدا ” بکرێت بە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی خەڵك و پێشكەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستان، بۆ دەبێ دژایەتی و تەفسیری هەڵە و بانگەشەی خاپێنەری بۆ بکرێت؟!
پرسی كورد له عێراقدا طرفت و ئاستةنط نيية لةطةڵ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له‌ناوچه‌كه‌دا ، بەڵكو گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له عێراقدا كه خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دوور له ویستی خۆی پێوه لكێنراوه ، گرفتی زێهینهیتی حكوومرانانی و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی فهرمانراو له عێراق بووه حوكمڕانییە لە عێراقدا لە مێژویی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكان، كوردستان بە درێژایی مێژوویی خۆی قۆناغی زۆر سەخت و دژواری تێپەڕاندووە بە ڕابەرایەتی پارتی وسه‌رۆك بارزانی سیاسه‌تی ژیرانه و وردبینانه و ئینجا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری ، ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه میلەتەكەمان بۆ كەناری ئارام.ی و دڵنییایی.
به‌درێژایی 20 ساڵ حكوومرانیی عێراقی نوێی ، هه‌میشه ویستی گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و راستییه بووه كه پێوسته مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی گفتگۆولۆژیك وئاشتیانهوه چاره‌سه‌ر بكرێن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بووه له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیان و بهههڵواستراویی مانه‌وه‌یان هه‌ر زێهینهتی خۆسه‌پاندن و زۆرینه‌ی دیكتاتۆریی و ئینجا هه‌ندێك حیزب ولایه‌نی له نێوخۆیی كوردستان كه راسته‌وخۆ فه‌رمانیان له ناحه‌زانی كوردستان وه‌رگڕتووه تا به ئه‌مڕۆ.
ئەوه‌ی وایكرد كه ئیراده‌ی دیپلۆماسی و لۆژیكی گفتگۆ به سه‌ر خۆسه‌پاندن و دیكتاتۆریی سه‌ربكه‌وێت ئیرادە و باوه‌ربه‌خۆبوون و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی و كۆڵنه‌دان بووه به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانگێرییه ده‌ره‌كیی و نێوخۆییه‌كان و گرتنە ئەستۆی قۆناغە سەختەكان وایكردووە گه‌لی كوردستان متمانه‌یان به پارتی وبارزانی وحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پته‌و تر بێت چونكه بیری سازشكردن له سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی له نێو فه‌رهه‌نگی ئه‌و رێبازه دا بوونی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ڕێزدار مه‌سروور بارزانی زۆر بوێرانه و ژیرمهدانه به دیپلۆماسییه‌ت و لۆژیكانه ستراتیژی وردبینانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م قۆناغهههستیار گڕته‌به‌ر تا له نزیكترین كات دا له‌گه‌ڵ هه‌وڵیر وبه‌غدا و له پێناو بهرژوهندییهباڵاكانی گه‌لی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی ئه‌م ڕێككهوتنهستراتیژییه بێته‌دی.
ئه‌نجامی ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌ك هه‌ر تاكه لایه‌نه نییه ، به‌ڵكو جارێكی تر هاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری زیندووكردوهوه ، هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان له كۆمپانیایی سۆمۆ و به‌رێوه‌بردنی وه‌ك جێگری ئه‌و كۆمپانیایه ، سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی دیپلۆماسییه‌تی حكوومه‌تی كوردستانه به تایبه‌ت كه خۆی له نزیكه‌وه چاودێری و كۆنتڕوڵی ده‌بێت ، ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی له نێو عێراقی فیدرڵدا. هه‌روه‌ها چیتر هه‌رێمی كوردستان به‌ناچاری و به‌هۆی نه‌ناردنی به‌شه بودجه و مووچه وشایستهداراییهكانی ناچار نییه ، نه‌وته‌كه‌ی هه‌رزان بفرۆشێت یانیش هیچ هێزولایه‌ن و وڵاتێك ناتوانێت به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكات .
سیاسه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی ڕق و كینه و باوه‌شكردن به دوژمنان وناحه‌زان له پێناو شكاندنی شكۆ و ئیراده‌ی گه‌ل و نیشتمان و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بونیاتنرانێت ، به‌ڵكو سیاسهكردن له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی بۆ كوردوكوردستان و هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه له قۆناغهسهختهكاندا ، خۆڕاگری و به‌رخودانه و خۆرادهست نه‌كردوه و ئیراده‌ی به‌هێزی ده‌وێت ، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونیان به نه‌هێشتنی پارتی و كوردستانه‌وه ده‌بینی وه‌ك هه‌میشه جگه له ریسوایی و شكست هیچی تردیكهیان بۆ نه‌مایه‌وه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.