▪ ئەرێ ئەو هەموو خۆ تەنگاوکردنەی ئێستای یەکێتی لە بەر چییە ؟

هشیار شکاک خورشید

یەکێتی ئێستا لە وەزعێکی تەواو خراپ و دارماندایە !! چۆنکە

  • لەلایەک بەهۆی کێشەی ناوخۆی نێوان جووت ئامۆزا ، کە ماوەیەکی درێژە ئەم حزبە پێیەوە دەنالێنێ ، بە هۆیەوە یەکێتی پەلکێشی دوو بالی جیاوازکرد ، تەنانەت هەردوو ئامۆزا بۆ ئەوەی بە سەر یەکتریدا سەربکەون ، دەستییان بۆ هەموو پلانگێرییەک بردووە دژی یەکتر ، چەندین جاریش پەنایان بردووتە بەر دادگا لە رێگەی کەیسی جیاوازەوە ، لە هەمووشی شەرمنانەتر دەستییان چووە خووێنی لایەنگری تری ، بەمەش یەکێتییەکانی تۆرەکرد کە چەندین سالە لایەنگر و سەر بەو حزبەن واتە ئێستا ناوخۆی یەکێتی تەواو لەت و پەت بووە .

*لەلایەکی تر ئەم رێکەوتنەی هەولێر و بەغدا لە شکستی ئەودا بوو ، چۆنکە بە پێی رێکەوتنەکە تەنیا مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بۆی هەیە پارە لەو بانکە رابکێشت کە داهاتی نەوتی تێدا دادەنرێت ، تەنانەت جێگری بە ناو حکۆمەت کە لە پشکی یەکێتییە و قوبادی برای باڤل لەو پۆستەدایە بۆی نییە پارە رابکێشت ، مەگەر مسرور بارزانی دەسەلاتی پێبدات ، ئەمەش وای کردووە دەسەلاتی یەكێتی لەم کابینەیەدا لاواز بێت بوون و نەبوونیان وەک یەک بێت .

  • لەلایەکی تر پێشتر ئێران و یەکێتی کە دوو رۆح بوون لە یەک جەستەدا وەک خۆی نەماوە ، ئێستا ئێران بە قوناغێکی تەواو سەختی ئابۆری و نائامنیدا تێپەر دەبێت ، ناتوانێت ببێتە فریادرەسی یەکێتی وەک ماوەی رابردوو ، بەلکۆ تەنیا دەتوانێت فریای بێدەنگکردنی شەقامەکانی خۆیان بکەوێت .
  • لە لایەکی تر لە هەمووشی ناخۆشتر بۆ یەکێتی دیاری کردنی رۆژی ئەنجامدانی هەلبژاردنەکانە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە تەنیا چەند مانگێکی کەمی ماوە ، کە ئەمەش بە دلی یەکێتی نییە ، چۆنکە لە ماوەی رابردوو ئەم حزبە مێژوویەکی کرێتی بۆ خۆی نوسی کە هەر چی کاری نابەجێیە ئەنجامیاندا لە ( دزی ، قاچاخچییەتی ، کۆشتن ، باوەش و مل ماچکردنی دۆژمنان ، جنێوفرۆشتن ، سەندنی داهات و سەرانە لە بارزگان و وەبەرهێنەرانی…. هتد ) بۆیەش یەکێتی ترسی لە ئەنجامدانی هەلبژاردنەکان هەیە ، لە بەر ئەوەی دەزانێ ئەنجامدانی کاری خراپ سزای خۆی دەبێت ، وەک پێشان بۆی ناچێتە سەر .

یەکێتی کەوتووتە نێوان نال و بزمار لە هەموو روویەکەوە لە گۆزەرانی خراپ دایە ، بۆیە ئێستا وا تەنگاوبووە ، کورد لە ناوخۆ جاش و خۆفرۆش و حەرام زادەی وەک ئەمانی هەبێت ، دۆژمنی دەرەوەی پێوویست نییە ، بەلام سەرشۆری و ریسوایی هەر بۆ کەسانی خۆفرۆش و خاک فرۆش و نیشتیمان فرۆش دەبێت وەک ئێستا کە تێی کەوتوون .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.