▪ دەزگای خێرخوازی بارزانی مێژوویەكی پر لە سەروەری بۆ كوردستان تۆمار دەکات و هەمووان پێی دڵخۆشی
دهۆك بەرۆژی
ئەم هەڵمەتەی کە دەزگای خێرخوازی بارزانی لە مانگی پیرۆزە رەمەزان ئەنجامدا،دەرخەری ئەو راستییەیە كە هەمیشە پارتی و سەرۆك بارزانی خزمەتكاری گەلەكەیانن، هەر كوردێك لە هەر جێگەیەكی دنیا تووشی ئازار و نەهامەتی ببێت، پارتی و بارزانی خاوەنداریان كردووە و خۆیان لە بەرانبەریدا بە بەرپرس زانیووە.
ئەم كارانەی دەزگاكە وای كردووە باشترین ناوبانگ بۆ خۆی و هەرێمی كوردستان تۆمار بكات، ببێتە جێگەی دڵخۆشی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی هەژار و بنەماڵەی پێشمەرگە و لیقەوماوان، بۆیە دەكرێت ناوی ئەم دەزگایە وەك بانكی هەژاران ناو بنرێت.
دەبێت رۆڵی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بەرز بنرخێنین و دەستخۆشیان لێ بكەین و بە بایەخەوە بڕوانینە كار و خزمەتەكانیان، كە توانیان بەبێ هیچ جیاوازیەك ئاین و سیاسی دەستی هاوكاری و یارمەتیان بۆ درێژ دەکات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەژێر رۆشنای گوتەكەی بارزانی نەمر “شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میلەتی خۆی بێت”، لە ساڵی 2005 دامەزرا، ئەم دەزگایە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە توانی پردێكی پێوەندی لە نێوان خێرخوازان و رێكخراوە خێرخوازییەكان لە ناوەخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دروست بكات، تا بتوانن بە ئاسانی كارە خێرخوازییەكانیان ئەنجام بدەن.
بەهیوای بەردەامی ونمونەی زۆربێت انانشاءاللە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.