▪ کێ خاوەن شارستانیەتی ڕاستەقینەیە؟
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
سەرەڕای ئەو هەموو ستەمەی کە لە لایەن دەوڵەتە ڕەگەزپەرستەکانی دەوروبەرمان لە کورد کراوە و سەدان هزار مرۆڤی بێتاوان و سڤیلی کوردیان لە ناو بردووە
گەڵی کوردستان تەنها تاوانی ئەوەبووە کە داوای مافێکی ڕەوای خوی کردووە و بەرگری کردووە لە مانەوەی خوی و پارێزگاریکردن لە ناسنامەکەی
بەڵام هزری خوبەزل زانین و هەوڵدان بۆ زیندە بە چاڵکردنی نەتەوەیێک بە هەموو تایبەتمەندیەکانیەوە بێجگە لە تومار کردنی مێژوویێکی خوێناوی ئەم دەوڵەتانە لە دژی کورد هیچی تری لێ بەرهەم نەهاتووە
زور جار ئەمانە باس لە شارستانیەتی خویان دەکەن
کام شارستانیەت،شارستانیەتێک کە لە سەر بنەمای کوشتن و بڕین ئەنفال و کیمیاباران هتد بونیاتنراوە ئەگەر مەبەستیان ئەم چەشنە شارستانیەتە و شانازی پێوە دەکەن ئەمە دورە لە هەر بنەمایێکی ئەخلاقی و مرویی
شارستانیەتی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە سەر بنەمای لێبوردەیی و یەکسانی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و یەکتر قەبوڵکردن بونیات بنرێت نەک لە پێناو سڕینەوەی گەلێک یان نەتەوەیێک لە سەر خاکی خویدا
گەر بێتۆ ڕوژێک لە ڕوژان پرەنسیپی مروڤ دوستی و لێبوردەیی زاڵ ببێت بەسەر بەرژەوەندیەکاندا
و یاسای گشتی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مروڤ ڕۆلی ڕاستەقینەی خویان ببینن
پێم وایە هیچ گەل و نەتەوەیێک بە ئەندازەی کورد مافی ئەوەی نیە قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێتەوە
شایانی گوتنە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەموو ستەمە کە لە گەلی کوردستان کراوە تاکۆ ئەمڕۆ کورد بە شێوەیێکی ئەخلاقی و مرویی و دور لە توڵە سەندنەوە مامەڵەی لە گەڵ دوژمنان و ناحەزانی خوی کردووە و هەموو کات پێکەوە ژیان و لێبوردەیی سەنتەر بووە
نمونەش ئەمڕۆ وا بە چاوی خومان دەبینین کە کورد چون ئەوانی لە باوەش گرتووە و دەیانپارێزێت
ئا ئەمەیە گەلێکی شارستانی و کورد خاوەن سیمایێکی جوانی شارستانیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا
لە دوماهیدا پرسیار ئەوەیە
ئایا دڕندایەتی ڕەگەزپەرستەکان شارستانیەتە یان لێبۆردەیی و مروڤدوستی کورد؟
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.