▪ وەزیری پەروەردە کاتی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند

وەزیری پەروەردە کاتی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند و دەڵێت، رۆژ نا رۆژێک تاقیکردنەوە دەکرێت و نابێت مامۆستایانی ئەو قۆناخە لە قوتابخانەی حکومی و ناحکومی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بن.

زێ بادینان

لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، رۆژی 29-04-2023 دەستپێدەکات و 10-05-2023 کۆتایی دێت، تاقیکردنەوەکانیش “لەبەر بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران “رۆژ نا رۆژێک” دەبن. داواش دەکات چەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکان بڵاوبکەنەوە.

بە گوتەی وەزیری پەروەردە، نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئەم سێ خاڵەی لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردووەتەوە:

1- لەبەر بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندکاران، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان)م کردووەتەوە، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا (رۆژ نا رۆژێک) دابنێن. بە جۆرێک لە 29-04-2023 دەستپێبکات و لە 10-05-2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت، و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.

2- سەرپەرشتیاران بە شێوەیەکی چالاکانە رۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان (حکومی و ناحکومی) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.

3- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.