▪ تۆ سەیری ئەم ریسواییەی یەکێتی و هاوکلکەکانی بکەن!!!
هشیار شکاک خورشید
تۆ سەیری ئەم ریسواییەی یەکێتی و هاوکلکەکانی بکەن هاتوون بە زۆر دەرگای بە خاوەن دوکاندارەکانی بازاری سلێمانیان داخستووە و هەرچی لایەنگری پەکەکە و بەرپرس و پێشمەرگەی مەلبەند و کادری مەلبەند و بندیوارەکانی خۆیان و بە ژمارەیەکی کەمی ئالای کوردستانەوە هاتوونە سەر شەقام گوایە لە خەمی ئالا کوردستان و هەرێمی کوردستانن کەچی یەکێتی و سەرۆکەکەی لە شازدەی ئۆکتۆبەر پێشی چەند سالێک ئەم ئالایەی خستە ژێر پێی حەسەن پلایس و حەشد و پاسدار ئەی ئەو کات ئەمانە لە کوێ بوون ؟ بۆ ئەو کات بازاری شارە حەیاتەکەیان دانەخست وەک ئەمروو دژی فرۆشتنی خاک و ئالا و خەلکی کوردستان بێنە سەر شەقام بەلام ئێستا هاتوون دەیانەوێ کوردایەتی بە خەلکی کوردستان و حزبی پارتی بفرۆشن لە کاتێکدا کورد بوون و کوردایەتی لە پارتی و لایەنگرەکانی ئەم حزبەوە ماتەوە بە قەد تەمەنیان خەبات و قوربانی لە پێناو ئەم هەرێمە داوە و بناغەی دروستبوونی ئێستای هەرێمی کوردستانن ، ئەمانە ئەگەر ئەوەندە لە خەمی کوردبوون و کوردایەتیدان با سەیری راگەیاندنی مالپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بکەن تاوەکۆ بزانن کێ لە پشت ئەم رووداوەی سلێمانییەوەن و کێ چاوساغی و معلۆماتی بە تورکیا دابوو تاوەکۆ مەتاری سلێمانی بکاتە ئامانج .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.