ئـومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، “هەموو گردبوونەوە و خوپێشاندانێک پێویستی بە موڵەت هەیە، خەڵکێک ئامادەبێت لەشارەکەتدا ئیعتیراف بە دامودەزگای شەرعی و یاسایی ئەم وڵاتە نەکات و داوای موڵەتیشت لێ نەکات بەڵام بیەوێت کارێک ئەنجام بدات و پێشی نەڵێن تۆ موڵەتت نییە! بۆیە هیچ کەسێک داوای موڵەتی نەکردووە و داوای موڵەتیش نەکەی ناتوانیت لەناو ماڵەکەی مندا کارێک ئەنجام بدەی.”
پارێزگاری هەولێر بۆ دەنگی ئەمریکا گوتی” ئەو جۆرە کارە ئستیفزازیانە کە خەڵکێک باوەری بە یاسا و دامودەزگا شەرعیەکانی تۆ نەبێت و باوەڕی بەسیستەمی حوکمڕانی تۆ نەبێت بەڵام بیەوێت لەسەر خاکەکەتدا کارێک ئەنجام بدات بەدڵنیاییەوە هەڵسوکەوتی یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.”
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ساڵی رابردوو ساڵی گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکان بووە خەڵکێکی زۆر داوای موڵەتی کردووە و نزیکەی 200 داواکاری موڵەت هەبووە، و بەشی زۆریشی قەبوڵکراوە و موڵەتیان پێدراوە و کارەکانیشیان ئەنجامداوە، بەڵام هەر گردبوونەوەیەک موڵەتی نەبێت بێگومان رێگەپێدراویش نابێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.