▪ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە سیاسەتی حەکیمانەی پارتی و بارزانی دا ڕەنگی داوەتەوە
ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی لە هەموو قوناغەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بۆ چارەسەرکردنی دۆزی ڕەوای کورد، لە گەڵ ڕژیمە یەک لە دوایەکانی عێراق دا هەوڵیان داوە بە دیالۆگ و ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە کێشەو ناکوکیەکان یەکلایی بکەنەوە و ئەمە هەمیشە پڕەنسیپی سەرەکی بووە و سەرەکیە لە سیاسەتی پارتی و بارزانی دا.
شایەنی گوتنە لە هیچ قۆناغێکدا پارتی و بارزانی نەیانویستووە و نایانەوێت بەشەڕ کێشەکان یەکلایی بکەنەوە ڕێگەی ئاشتیانەی لە ڕیزبەندی یەکەمدا داناوە،
پارتی و بارزانی میکانیزمیدیبلۆماسی پەیڕەو کردووە بەڵام هەر کات دانوستاندنەکان بە بنبەست گەیشتبن شۆڕشی چەکداری بەرپاکردووە لە پێناو بە دەست هێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی گەلەکەمان پێمان دەڵێن، کە هەرکات هەڕەشەو مەترسی لە سەر گەلی باشوری کوردستان لە ئارادا بوبێت پارتی و بارزانی بە هەموو هێزو توانایێکیانەوە بەرگریان کردووە و لەم پێناوەشدا قوڕبانیەکی زۆریان داوە؛
قۆناغی چەکداری و قۆناغی شارستانی پارتی هەموو کات پێشەنگ بووە و پێشەنگە و دەیان سەروەریان تومار کردووە و خاوەن مێژویەکی پڕشنگدار و پڕ لە شانازییە.
ئەمڕۆش ڕاگرتنی هاوسەنگی لە گەڵ ئەقڵێکی سیاسی نادیموکراسی لە عێراقدا کارێکی ئاسان نیە، پارتی توانیویەتی بە پەیڕەو کردنی پرەنسیپی دیبلۆماسی و سیاسەتێکی حەکیمانە هاوسەنگی ڕابگرێت لە سەر ئاستی عێراق و نێوخۆی کوردستان و هەرێمایەتی دا؛
ئەمەش وایکردووە کە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەکی باش لە ڕووی سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئاشتی کۆمەڵایەتی…ھتد لە ئەمن و ئەماندا بێت و ببێتە پێگەیەکی جیاواز لە عێراق بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و, هەمیشە جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی دەکاتەوە لە هەرێمی کوردستاندا و پەروشی پارتی و بارزانی سەبارەت بە یەکڕیری و یەکهەڵوێستی حزبە سیاسیەکانیش زۆر بە ڕوونی دیارە، کە تا چەند پارتی لە خەمی ڕێکخستنەوەی نێوماڵی لە یەکترازاوی کورد دایە،
پێچەوانەی زوربەی حزبە سیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان کە بەردەوام لە هەوڵدان هەرێمی کوردستان بەرەو لێواری مەرگ ببەن نەک بەرەو وێستگەی ئارامی و سەرفەرازی.
بویە لە کۆتاییدا دەڵێین بوونی پارتی و بارزانی لە نێو گوڕەپانی سیاسی کوردستاندا پێویستیەکی حەتمیە لە پێناو پاراستنی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستاندا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.