▪ نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لەسەر هێرشەکەی سلێمانیی سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمار نەکردووە

  
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتییڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە هیچ سکاڵایەکی حکومەتی عێراقی سەبارەت بە هێرشەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێنەگەیشتووە، و بە ئیدانە و سەرکۆنەکردنی هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە رازیی بووە، هەروەک داواشی لە سەرجەم وڵاتان کرد کە ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرن.

زێ بادینان: دوجاریک دوێنێ پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: ئێمە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات دەکەینەوە، هەروەک داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین ڕێز لە سەروەری خاکەکانی عێراق بگرن. جەختیشی کردەوە کە عێراق هیچ سکاڵایەکی فەرمیی لەسەر هێرشەکەی تورکیا لە ڕێکخراوەکەیان تۆمار نەکردووە.

 لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوە لێدوانی وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتڕاست کردۆتەوە  کە عێراق هێشتا هیچ سکاڵایەکی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەکردووە و هیچ بڕیارێکیشی نەداوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر تورکیا لەوڕێکخراوە نێودەوڵەتییەدا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.